May 21, 2018 17:15 Asia/Tehran
  • پەردەلادران لە قالیچەی ئێرانی بەتەوەری مۆندیالی تۆپی پێ لەتاران

حەوت تەختە قاڵی وقالیچەی ئێرانی بەتەوەری مۆندیالی تۆپی پێ لەتاران لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکانی مۆندیالی٢٠١٨ ی ڕووسیا، پەردەیان لەسەرلادرا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ئەو قاڵی و قالیچە هاوریشمییە ئێرانیانە بڕیارە وەک دیاری بدرێن بە فدراسیۆنی تۆپی پێی ڕووسیاو ئەو تیمانەی ئێران لەگەڵیاندا لە مۆندیالی٢٠١٨ی ڕووسیا دەکەوێتەململانێ .

حوسێن کازمی حامید یەک لە فەرش چنانی ئەو قاڵیچە ئێرانییانە، وتی: ئامانج لە چنینی ئەو قاڵیانە، ناساندنی کولتوری ڕەسەنی ئێرانی لەئاستی جیهانییە.

نەریتی چنینی فەرش و قالی تایبەتی پێشبڕکێکانی مۆندیال دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی١٩٩٨ کە ئێران بۆ یەکەمجار لەکاتی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی لەساڵی١٩٧٩ توانی ڕێ پەیدا بکا بۆ مۆندیالی تۆپی پێ.

لەهەمان کاتدا، سرودی فەرمیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە مۆندیالی٢٠١٨ی ڕووسیا بەناوی"یانزە ئەستێرە" بەدەنگی سالار عەقیلی و مۆسیقای بابەکی زەڕین پەردەیان لەسەرلادرا.

مۆندیالی٢٠١٨ لەچواردەی ژۆئەنەوە هەتا پانزەی ژوولای لە ڕووسیا بەڕێوە دەچێ. هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەو مۆندیالە، لەگەڵ تیمەکانی ئیسپانیا، پورتەغال و مەغریب هاوگرووپە.

سەرپەیڤ