May 21, 2018 17:48 Asia/Tehran
  • سەردار کارگەر: ئەمڕۆ کولتوری بەرەڤانیی پیرۆز سنوورەکانی ئێرانی بڕیوە

سەرۆکی ناوەندی بەرزڕاگرتنی یادی سی و شەشەمین ساڵڕۆژی حەماسەی ڕزگارکرانی خوڕەمشەهر، وتی: گەلانی جیهان بە سەرچەشن وەرگرتن لە کولتوری بەرەڤانی پیرۆز لەئێران توانیان لەهەمبەر داعش و گرووپەکانی دیکەی وابەستەو دەست پەروەردەی ئیستکباردا ڕابوەستن و وڵاتەکەیان لە چنگ تیرۆریستان ڕزگار بکەن.

بەپێی ڕاپۆری سپانیوز، سەردار بەهمەن کارگەر ئەمڕۆ دووشەممە لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گرتنەوەی خوڕەمشەهر و لەپرێس کۆنفرانسێکدا، وتی: بەرەڤانیی پیرۆز بۆ وڵاتانی دیکە بووەتە مۆدێل و سەرچەشن و ئەمڕۆ کولتوری بەرەڤانیی پیرۆز سنوورەکانی ئێرانی بەزاندووەو واوەتر چووە.

پێنج شەممە سێی جۆزەردان، ٢٤ی مای، ساڵڕۆژی رزگارکرانی خوڕەمشەهر(باشووری رۆژاوای ئێران) ، لەساڵی١٩٨٢یە. ئەو ڕۆژە لە رۆژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک رۆژی خۆڕاگری، ئیسار(خۆبەخت کردن) وسەرکەوتن ناونراوە.

سەرۆکی ناوەندی بەرزڕاگرتنی یادی سی و شەشەمین ساڵڕۆژی حەماسەی ڕزگارکرانی خوڕەمشەهر، هەروەها سەبارەت بە هەڵمەتی بەیتولموقەدەس کە ڕزگارکرانی خوڕەمشەهر و بەشی زۆری خاکی ئێرانی لێکەوتەوە، وتی: پشتی سوپای رژیمی بەعسی عێراق لە هێرشی بەرفراوانی زەوینی و دەریایی بۆسەر خاکی ئێران، شکا و پاش جێ بەجێ کرانی ئەو ئۆپراسیۆنە، ئیستکباری جیهانی پێداچوونەوەی کرد بە دەسەڵاتی سوپاو سەددام دیکتاتۆڕی لەناوبراوی عێراق و ڕێکارگەلێکی وەک ئاشتی بۆ قەرەبووی ئەو شکستە پێوشوێن دەگرت.

سەردار کارگەر، هەروەها بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ئیسارگەران بەئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی، لە بەرنامەکانی بەرزڕاگرتنی حەماسەی ڕزگارکرانی خوڕەشمەهر ناوبرد و وتی: لەچوارچێوەی تایبەتە بەرنامەکانی ئەمساڵ کە ڕۆژانی چوارشەممە، پێنج شەممە و هەینی(٢٣هەتا٢٥ی مای) ، بەڕێوەدەچن، دەسکەوت، پەیام و شوێنهاتەکانی ئۆپراسیۆنی بەیتولموقەدەس شی دەکرێنەوە.