May 22, 2018 10:19 Asia/Tehran
  •  ئێراقچی : ئیمکانی پەیوەندیدانی بەرجام بە دیکەی پرسەکانەوە لەئارادا نیە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی وتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی ئال پاییسی ئیسپانیا وتی : بێتوو زلهێزەکان هەوڵ بدەن بەرجام پەیوەندیدار بکەن بە پرسگەلی دیکەوە ئەوا ئەو ڕێککەوتنە لە دەس دەردەچێ .

عەباسی ئێراقچی  لە وتووێژی ڕۆژی  دووشەمەی خۆی لە گەڵ  ڕۆژنامەی ئیسپانیایی   ئال پاییس  وێڕای ئاماژە  بە وتووێژی   ئێران و نوێنەرانی   ئوروپایی ئامادە بوو  لە بەرنامەی کۆهەنگاو " بەرجام "  بۆ  بووژاندنەوەی  ئەو ڕێککەوتنگەلە  وتی    تاران  زیاتر لەو شتەی کە لە بەرجامدا    ڕێککەوتن لەسەری کراوە  ، نایەوێت .جێگری سیاسی  وەزیری دەرەوە  و سەروکی ئێرانیی  بنکەی پێی و شوێن گرتنی  جێ بە جێ کرانی  بەرجام  وێڕای ئاماژە  بە  ان پێدانانی  سێ وڵاتی  ئوروپایی    بریتانیافەڕانسا و ئاڵمان بە بێ بەڵێنیەکانی ئەمریکا لە  هەمبەر بەرجام  وتی :  ئێستاکە نورەی  لایەنەکانی  ئوروپاییە کە بۆ پاراستنی بەرجام هەوڵ بدەن . ئێراقچی  وتی  ئەگەر لایەنەکانی   ئوروپایی  بەرجام بە پێچەوانەی    ڕێککەوتنەکە  بیانەوێ  پرسگەلی غەیری ناڤۆکی  وەکوو مووشەکیی  پەیوەندی    بە پرسگەلی ناڤۆکی بدەن  ڕێککەوتن  لە دەس دەچێ  و چارەسەر کرانی پرسەکە ئاڵۆزتر دەبێت . ئێراقچی  بە ڕەت کرانەوەی  هەر جورە  ڕێککەوتنێکی تازە  لە گەڵ لایەنەکانی بەرجام  وتی   چلون  دەتوانڕێ  وتووێژەکان  سەبارەت بە پرسەکانی دیکە بێتە ئاراوە  لە حاڵێکدا کە  ڕێککەوتنی  بەرجام هێشتا بە تەواوی  حێ بە جێ نەکراوە  . جێگری سیاسی  وەزیری دەرەوەی  و سەرۆکی  ئێرانیی  بنکەی پێی و شوێن گرتنی جێ بە جێ کرانی     برەمژنامەی کۆ هەنگاو بەرجام جەختی کرد پەیامی  ئێران ڕوونە  ئەولوەیەت ئەوەیە کە بەرجام کاربکات   و لەو جێگایەوە  بە دوا  دەتوانین  سەبارەت بە  پرسەکانی دیکە قسە بکەین .  ئێراقچی  سەبارەت بە  بیانووی  نیگەرانی  ڕۆژئاواییەکان سەبارەت بە  هاوکاری ئاسایشی ئێران لە گەڵ   سووریا  بو شەڕ بە دژی تڕوڕیزمەکانیش  وتی   هێزەکانی ئێرانبە داخوازیی    دەوڵەتی یاسایی  دیمەشق  لەو وڵاتە ئامادەن   و ئێمە ئەو کارە نە تەنیا  بۆ ئاسایشی ێران  بە ڵکوو   بۆ هەموو  ناوچە ئەنجام ئەدەین .

سەرپەیڤ