May 22, 2018 10:20 Asia/Tehran
  • قاسمی : ئێران سەبارەت بەهیچ پرسێک  زیاتر لە بەرجام وتووێژ ناکات .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : تاران سەبارەت بەهیچ پرسێک واوەتر لە بەرجام وتووێژ ناکات .

بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران  ڕۆژی یەکشەمە سەبارەت بە هەواڵی  بڕێک لە   مێدیا دەرەوەییەکان لە مەڕ دانی پەکیجی نوێ  بە ئێران  لە هەمبەر هواڵ و بانگەشە پڕ و ووچەکانیڕیشە لە ژووری فیکری مێدیاکانی  زایونی  و   ئاڵۆزخوازانی دیکەی نێونەتەوەیی  هەیە  کە بە ئامانجی   کەش سازی نەرێنی و بە لاڕێدا بردنی   وتووێژەکانی ئێران و لایەنەکانی دیکەی بەرجام  بە دی دێت .  قاسمی  وتی  کۆماری  ئیسلامی ئێران وەک لایەنی بەڵێندار بە بەرجام دوای چوونە دەری یەک لایەنە و نا یاسایی و بێ شەرمانەی ئەمریکا  لەو ڕێککەوتنە  نێونەتەوەییە و لە وڵام بە داخوازی  لایەنەکانی دیکە بۆ مانەوەی  ئێران لەو  ڕێککەوتنە بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە   ئەگەر لایەنەکانی دیکە بتوانن مافی   ئێران لە بەرجام لەبەرچاو بگرن و بە تەواوی جێ بە جێ بکەن لەو ڕێکەوتنە  دەمێننەوە و پرسەکانی  دیکە  بێ بنەما  و  بێ بایخە . وتەبێژی  دەزگەی دیپلوماسی   ئێران  جەختی کرد  بە پێی چوارچێوە دیاریکراوەکان  لە یەکەمین کومیسیونی هاوبەشی بەرجام بە بێ ئەمریکا  کە ڕوژانی  داهاتوو  بە پێشنیاری ئێران   بەڕێوە دەچێت  تەنیا پرسەکانی هاوپەیوەند  بە بەرجام  لە نێوان کوماری ئیلامی ێئران و لایەنەکانی  دیکە لێک ئەدرێتەوە .