May 22, 2018 10:58 Asia/Tehran
  • زەریف : هەڵوێستەکانی ئەمریکا دژبە ئێران شکستی هێناوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ستراتژیی ڕاگەیەندراو لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژبە ئێرانی بە گەڕانەوە بۆ دابونەریتە نالەبارەکانی ڕابردوو زانی و وتیشی: ئەمریکا دیلی وەهم و خەیاڵی شکستخواردوە کە لەلایەن هەندێ گرووپ و لایەن و بە قازانج و بەرژەوەندیی تایبەتەوە پێی دەوترێ.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی سێشەممەی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا بە ئاماژە بە قسەکانی"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ستراتژیی نوێی واشینگتۆن دژ بە ئێران وتی: گەلی ئێران هەرگیز لە هەڕەشە و گوڕەشەی ئەمریکا نەترساوە و نایشترسێ.

زەریف وتیشی؛ ئەمریکا گیرۆدەی وەهم و سیاسەتە شکست هێناوەکانیەتی کە لە لایەن هەندێ گرووپ و لایەنی بە قازانج و بەرژەوەندیی تایبەتەوە پێی دیکتە دەکرێ، هەر بۆیە بەردەوام هەمان بژاردە هەڵەکانی دووپات دەکاتەوە و زۆر ئاساییە کە هەر جارەو هەر ئەو دواهاتە نالەبارانەی بە نسیب دەبێ.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئێران بە بێ ئاوڕدانەوە لە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەمریکا، پاش چونەدەری واشینگتۆن لەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە لەگەڵ خەنیمەکانی بۆ بەرەوپێش بردن و جێبەجێ کردنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش هاوکاری دەکات.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتاردانێکی تژی لە تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، ستراتژیی نوێی واشینگتۆن بۆ بەرەنگاروونەوەی ئێران پاش چوونەدەری وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرانسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) ڕاگەیاند.

پۆمپێئۆ بانگەشەی کرد ئەمریکا پاش چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەوڵ دەدات تاران بخاتە ژێر گوشارێکی قورسی دراوی و بایکۆتێکی بێ وێنەوە  و پێش بە پەرەسەندنی دزە و  و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە و ڕێککەوتنی ناڤۆکیی و مووشەکیی ئێران بگرێ.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد. ترەمپ راشیگەیاند کە هەموو بایکۆتە هەڵگیراوەکان سەر لە نوێ دادەسپێنرێتەوە بە سەر ئێراندا. ئەو بڕیارەی ترەمپ بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە.

 

سەرپەیڤ