بانکی ناوەندیی ئێران : بایکوتی بەرپرسی گشتیی بانکی ناوەندی ئێران بێ ڕێزیە بە یاسا نێونەتەوەییەکان .
بانکی ناوەندیی کوماری ئیسلامی ئێران ڕوژی یەکشەم لەمیانەی بەیاننامەیکدا جەختی کرد کە هەڵوێستی ئەم دواییەی ئەمریکا لە بایکوتی " وەلیوڵلا سەیف"ی بەرپرسی گشتیی بانکی ناوەندی ئێرانی بە بێ ڕێزی کردن بە یاسا نێونەتەوەیەکان زانی .
ئەمریکا ڕۆژی سێشەمە 15 مای لە درێژەی کردەوەکانی دوژمنکارانە دژی کوماری ئیسلامی ئێران سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێرانیان بایکوت کرد . وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا پێشتریش بە جاران کەسەکان و کومپانیا ئیرانیەکان و هەروەها بیانیەکانیان بە بیانوو گەلی جوراوجور بۆ وێنە پەیوەندی لە گەڵ حێزبوڵڵای لوبنان و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بایکوت کرد بوو . حێزبوڵڵای لوبنان و سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێران ڕوڵی بنەڕەتی لە خەبات بە دژی تڕوڕیستانی لاگریکراوی ئەمریکا لە ناوچە هەیە . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو بەیاننامەیەدا وەبیریشی هێنایەوە بانکی ناوەندی ئێران ئەو کردەوەیەی ئەمریکای هۆی ڕەفتاری گەمژانەی کاربەدەستانی ئەمریکایی دەزانێ و هەر وەک ڕابردوو درێژە ئەداتە ئەنجام دانی ئەرکەکانی خوی لە ئاستی ناوخویی و دەرەوەیی دا بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان .