May 23, 2018 08:19 Asia/Tehran
  • خۆشڕوو: ئەمریکا مافی پارێزراوی داوە بە زایۆنی و سەعوودیەکان لەهێرش کردنە سەر کەسانی سڤیل

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێ شەم بەئاماژە بەوەی کە رژیمی زایۆنیستی و سەعوودیا لە هێرش کردنەسەر کەسانی سیڤیل داکۆکی ئەمریکایان وەک ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش لەپشتە وتیشی : واشنگتۆن بۆ ئەو دوو رژیمە پارێزبەندیی دابین کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، غولامعەلی خۆشڕوو لەدانیشتنی گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەتەوەری داکۆکی لە کەسانی سیڤیل لەکێشە چەکدارییەکان، وێڕای شەرمەزارکردنی پەلاماردانی کەسانی سیڤیل و هێزە فریاگوزارەکان لە وڵاتانی جۆربەجۆر لەوان فەلەستین و یەمەن، وتی: خولی نوێی کوشت و بڕی شارومەندانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بەتایبەت منداڵان و ژنان، درێژەی هەمان شێوازیکی تاوانکارانەیە کە رژیمی زایۆنیستی لە حەوت دەیەی ڕابردوو لەدژ فەلەستینیان دەکاری گرتووە.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها ئاماژەی کردە دەسدرێژکاریی رژیمی سەعوودی بۆسەر یەمەن وکوشتاری هەزاران کەسی مەدەنی بەتایبەت منداڵان وژنانیش و وتی: عەرەبستان لەوپەلامارانەدا جگە لە کوشتاری خەڵکی بێتاوان، ژێرخانەکانییەمەن بۆ وێنە نەخۆشخانەکان، قوتابخانەو ناوەندەکانی بەرهەم هێنانی خۆراک لەئەنقەست دەکاتە ئامانج.

خۆشڕوو هەروەها وتی: عەرەبستان بە گەمارۆدانی بەتەواوەتی یەمەن، پێشی گرتووە بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵک و بارودۆخی یەمەنی بۆ نالەبارترین بارودۆخی مرۆیی چەند دەیەی ڕابردوو گۆڕیوە.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاماژە بەوەی کە ئەو دەسدرێژکاریی و تاوانکارییانە لەبەر چاوی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش ڕوودەدا، وتی: رژیمی زایۆنی و سەعوودیا ، داکۆکی بەتەواوەتی سەربازی، فێرکاری و لۆجستیکی ئەمریکایان لەپشتە.

خۆشڕوو هەروەها بەپێی ڕاپۆری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، وتی: لەساڵی٢٠١٧ لانیکەم بیست و شەش هەزار کەسی مەدەنی لە تێکهەڵچوونەکانی ئەفغانستان، عێراق، سۆمال، کۆماری ئەفریقای ناوەندی، کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ و یەمەن، کوشتووە کە ئەوەش جێی داخە.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاماژە بەوەی کە ئەو دەسدرێژکاری وتاوانکارییانە لەبەرچاوی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش ڕوو دەدا، داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کۆتایی بە کێشەو ناکۆکییەکانی ئێستای جیهان بێنێ.

سەرپەیڤ