May 23, 2018 08:20 Asia/Tehran
  • رۆحانی: گەلی ئێران لە هەڕەشە ناترسێ و مەزنترە لە توندئاژۆکانی واشینگتۆن

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو (سێ شەم) هاوکات لەگەڵ پێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی ئێران لە هەڕەشە ناترسێ و زۆر مەزنترە لە توندڕەوانی واشنگتۆن وتیشی : ئێرانیەکان لەهەموو گۆڕەپانەکانی مێژوودا سەرکەوتوو بوون و شانازیان خولقاندووە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حەسەن ڕۆحانی لەچاوپێکەوتنی دۆستانەی لەگەڵ ژمارێک لە وەرزشوانانی ئێرانی ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: جەنابی ترەمپ! خەڵکی ئێران لەهەمبەر ئێوەدا سەرکەوتوو دەبێ.

بەهاتنەسەر دەوری دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکا، واشنگتۆن سیاسەتی دوژمنکارانەتری لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتووەتە بەر.

ترەمپ سێ شەممە هەشتی مای بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕاندنەوەی ئابلۆقە ناڤۆکییەکان لەماوەی سێ مانگ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.

ئەو کردەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەو شەرمەزارکرانی بەرفراوانی ناوخۆیی و جیهانی بەرەوڕوو بووە.

ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان داخ و مەخابنی خۆی دەربڕی بەرامبەر بڕیاری یەکلایەنەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا .

بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئاڵمان و یەکێتی ئوروپاش وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، رایانگەیاند، داکۆکی دەکەن لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها ئاماژەی کردە سەرکەوتنی وەرزشوانانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەئاستی جیهانی و وتی: وەرزشوانانی ئێرانی هەردەم بۆ گەلی مەزنی ئێران، جێی هیوا بوون.

سەرپەیڤ