May 23, 2018 09:00 Asia/Tehran
  • برووجردی : توڕەیی ئەمریکا لەبەر شکست هێنانی پیلانگێڕیەکانی لەناوچەیە

بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و هەڵوێستی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : توڕەیی ئەمریکا لەبەر ئەوەیە کە ئێران پیلانەکانی ئەو وڵاتەی لە عێراق و سووریا ناکام کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عەلائەدین بروجردی دوێشەو(سێ شەممە) لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین ، قسەکانی ئەم دواییەی مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئێرانی بە"سووک وبێ بایخ" زانی و داوای لەناوبراو کرد هەتا فێری زمانی دیپلۆماتیک بێ و بەمەنتقی دەزگەی سیخوڕیی قسە نەکا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئامادەبوونی ڕاوێژکاریی ئێران لە سووریاو عێراق لەسەر داوای فەرمیی ئەو وڵاتانە بووە، وتی: بێتوو ئەمریکا بیەوێ یاسای کایە بگۆڕێ، ئێران وەڵامێکی شیاوی دەداتەوە.

بروجردی هەروەها لەبارەی پێبەندبوونی لایەنە ئوروپییەکان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: هەڵوێستی ئوروپا تائێستا باش بووە بەڵام ئێران دەستەبەریی پراکتیکی لە ئوروپا دەوێ سەبارەت بە پێبەندبوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.