May 23, 2018 23:56 Asia/Tehran
  • یاریدەری وەزیری نێوخۆی ئێران: پەیوەندیی تاران و ئیسلام ئاباد ستراتژیانەیە

یاریدەری ئاسایشتی و ئینتیزامیی وەزیری نێوخۆی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندیی تاران و ئیسلام ئاباد ستراتژییە، وتیشی: ئاسایشت و ئابووریی ئێران و پاکستان پێکەوە گرێ دراوە.

حسەین زوڵفەقاڕی یاریدەری ئاسایشتی و ئینتیزامیی وەزیری نێوخۆی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری ( ئاسەف عەلی خان دۆڕانی) باڵوێزی پاکستان لە تاران، وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ڕاپەڕێندرانی ھەرچی باشتری بڕیارە ھاوبەشەکانی دوو وڵات، ڕایگەیاند: ھاوکاریی زیاتری ئێران و پاکستان بۆی ھەیە پێش بە بشێوییەکانی ئێستای ناوچەکە بگرێت.

حسەین زوڵفەقاڕی یاریدەری ئاسایشتی و ئینتیزامیی وەزیری نێوخۆی ئێران ، وێڕای پێ و شوێن گرتنی ڕەوشتی سنووروانەکەی ئێران لە سنووری پاکستان، وتیشی: ھێزەکانی پاکستان دەبێ بۆ ڕزگار کرانی ئەم سنووروانەی ئێران یارمەتی بدەن.

٢٦ی ئاپریلی ٢٠١٧ دەست و پێوەندەکانی تاقمۆکەی تیرۆریستیی جەیشولزوڵم نۆ کەس لە سنووروانانی ئێرانییان لە ناوچەی میرجاوەی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران لە کاتی گەشت لێدان دا شەھید کردو سنووروانێکی برینداریشیان ڕفاندو گواستیانەوە بۆ پاکستان.

( ئاسەف عەلی خان دۆڕانی) باڵوێزی پاکستان لە ئێرانیش لەم چاوپێکەوتنەدا وێڕای دەربڕینی ئەمەی کە ھەردووک وڵات لە قەیرانگەلی زۆر پەڕیونەتەوە،وتیشی: ئێران و پاکستان بەردەوام لە تەنیشتی یەکدا بوونەو پێکەوە ھاوکاری و ھاریکاریی پێویستیان ھەبووە.

( ئاسەف عەلی خان دۆڕانی) باڵوێزی پاکستان لە تاران، وێڕای ئاماژە کردن بە بوێرییەکانی ھێزەکانی پاکستان لە خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکان، ڕایگەیاند:ھەر ھێرشێک کە لە لایەن تاقمە تیرۆریستییەکانەوە کرابێتە سەر ئێران ، ھێزەکانی پاکستان سەبەبکارەکانیان ڕاپێچ کردووەو ڕادەستی بەڕێوەبەرانی یاسایان کردووەن.

 

سەرپەیڤ