May 24, 2018 13:03 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵڕۆژی ئازادکرانی خوڕەمشار

ئەمڕۆ (پێنجشەم) سێهەمی مانگی جۆزەردان، بەرامبەر بە ٢٤ی مانگی مەی، ساڵڕۆژی ڕزگارکرانی خوڕەمشاری (باشووری ڕۆژاوای ئێران) لە ساڵی ١٩٨٢دایە، ئەم ڕۆژە لە ڕۆژژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە ڕۆژی خۆراگری لەخۆبوردویی و سەرکەوتن ناودێڕ کراوە.

نوێ کردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە)، بەیانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەرانسەری ئێران، ڕانانی 700 بەرگ پەرتوک بە مژاری بەرگری پیرۆز لە سەرانسەری ئێران، کۆنگرەی نیشتمانی ڕێز گرتن لە گیان بازان و کردنەوەی پێشانگای جۆراوجۆری وێنەی خۆڕاگری و سەربەرزی بەشێکن لەو 500 بەرنامەی کە بە بۆنەی حیماسەی ئازادکرانی خوڕەمشارەوە لە ئێران خەریکە بەڕێوە دەچێ.

ئەمڕۆ سێی جۆزەردان 24ی مانگی مای ساڵڕۆژی ئازادکرانی خوڕەمشار، شارێکی کەناراوی باشوری ڕۆژئاوای ئێرانە لە ساڵی 1982 دا.

ڕۆژێک کە خوڕەمشار لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە ئازاد کرا و هێزە عێراقییەکان تا ئەودیوی سنورەکان ڕاو نران ، ڕۆژێک کە تیایدا تلیسمی لە شکان نەهاتوویی عێراقییەکان تێک شکا.

ڕژێمی بەعسی عێراق لە شەڕی داسەپاو دا بە داکۆکی هەمە لایەنەی کۆنەپەرستەکانی ناوچە و هێزە زۆردارەکانی جیهان پەلاماری گەلی ئێرانی دا کە لەو کاتە دا هیچ چەشنە ئامادەیەکی بۆ بەرگری کردن لە خۆ نەبوو بەڵام دواجار ئەوەی کە بۆیان ماوە شکستێکی سەرشۆڕانە بوو کە دوژمنانی گەلی ئێران وەبەریان کەوت.

پاش ئازادکرانی خوڕەمشار ئێران توانی خۆی وەک هێزێکی تازەی جیهان دەرخات. حیماسە سازی گەنجانی ئێرانی لە ئازادکردنی خوڕەمشار بە چەشنێک بوو کە ئێستا بە تێپەڕینی ساڵانێکی زۆر یاد و بیرەوەری ئەو ئازایەتیانە دڵەڕاوکێ و ترس دەخاتە گیانی دوژمنان.

حەماسەی ڕزگار کردنی خوڕەمشەهر لە هەموو ڕەهەندەکانیدا، لە سەربازی تا حماسەیی و کەلتووری، خاڵەوەرچەرخانێک لە مێژوویی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دێتە ئەژمار و ویست و ورەی دژەزوڵمی گەلی ئێران، ئەمڕۆکە بەهێزتر و پتەوتر لە ڕابردوو هێشتا هەر لە سەر ڕێگای پێشکەوتن و گەشانەوەدایە.

ئەوڕۆ لە ڕۆژئەژمێری کۆماری ئیسلامی ئێران دا وەک ڕۆژی خۆڕاگری و خۆ بەخت کردن و سەرکەوتن ناودێر کراوە.

 

سەرپەیڤ