May 24, 2018 18:03 Asia/Tehran
  • قاسمی : ئوروپا دەبێ وەفاداری بەڵێنەکانی بێ لە بەرجام دا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : چاوەڕوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئوروپا ئەنجامدانی بەتەواوی بەڵێنەکانیەتی لە بەرجام دا .

 بارام قاسمی  وتەببێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران  ڕۆژی پێنجشەمە  لە وتووێژ  لە گەڵ کاناڵی هەواڵیی  ئەلعالەم  سەبارەت بە  وتووێژەکانی ئێران لە گەڵ ئوروپا  دوای چوونە دەری لە بەرجام وتیشی  :  ڕوانینی  ئوروپا بە بەرجام تەنیا ڕوانینیێکی  ئابووری نیە  بەڵکوو  ئوروپا بەرجامی بە ئاکامی هەوڵێکی گشتیی و ئاکامی  هاو دەنگی  دەزانێ و هەوڵ ئەدات  وەک دەسکەوتێک بیپارێزێ . وتەبێژی دەزگەی دیلوماسی  ئێران وتیشی :  گۆمانگەلێک  سەبارەت بە  چۆنیەتی  درێژەی کاری ئوروپا لە بەرجامدا هەیە و بەو پێیە بۆ مانەوە لە بەرجام  تاران   وتووێژەکانی لە گەڵ  ئوروپاییەکان  دەسپێکردوە هەڵبەت  یەکێتی ئوروپا  و وڵاتانی ئوروپایی  ئەندامی  بەرجام کاتێکی زۆریان نیە  و دەبێ هەرچی   خێراتر بگەنە  کۆبەندیەک لەو بوارەدا و ڕەزامەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران وەدەس بێنن .  قاسمی  وێڕای  ئاماژە بە بەڕێوەچوونی  کومیسیونی  هاوبەشی بەرجام  کە سبەینێ  هەینی  لە ڤیەن  بەڕێوە دەچێت  وتیشی :  ئەو کومیسیونە بە بانگهێشتی  کوماری ئیسلامی ئێران  بەڕێوە دەچێت و تایبەتمەندیەکەی  یەکەمین کومیسیونە کە ئەمریکا لەو دا بەشدار نیە  و بە ئامادە بوونی  وڵاتانی ئەندامی بەرجام ئاڵمان ئینگلیز فەڕانسا  ڕووسیا و چین  بەڕێوە دەچێ . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها جەختی کرد بەرجام دۆسیەیەکی  داخراوە و   پرسەکەی  کۆتایی پێی هاتووە   چونکوو وتووێژگەلێکی چڕ و پڕ ئەنجام درا تا بەرجام پێک هات  و ئەوە  ئەمریکا بوو کە لە بەرجام چووە دەر و پێبەندی بەڵێنەکانی نێونەتەوەیی  خۆی نەبوو  و نیشانی دا  کە وڵاتێکی جێ متمانە نیە .  وتەبێژی  دەزگەی دیلوماسی  ئێران وتیشی : ئەمریکا بە چوونە دەر لە بەرجام  تووشی هەڵەی موحاسیباتی  بوو  چونکوو  وا بیری دەکرد کە  ئێران  لە گەڵ ئەو پرسە ئاوەزمەندانە بجوڵێتەوە  وێڕای ئەوەی کە  ڕای گشتیی جیهان سەبارەت بە چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام پرسێکی نەرێنی  گرتە بەر  و روانینی  نوێنەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران پوزێتیڤ بووە

سەرپەیڤ