درێژەی هاوکاریی کومپانییەی رووس ئەتوم لەگەڵ ئێران
سەرۆکی کۆمپانی ڕووس ئەتۆم ڕایگەیاند: کشانەوەی ئەمریکا لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، نابێتە هۆی ڕاوەستانی هاوکاری لەگەڵ ئێران .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونیی ڕاشاتودەی، ئالکسی بیخاچۆڤ سەرۆکی کۆمپانی دەوڵەتیی رووس ئەتۆمی ڕووسیا وتی : ڕەوشی ئێستا سەبارەت بە بەرجام و کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە نابێتە هۆی ڕاوەستانی گەڵاڵەکان و پڕوژەکانی هاوکاریی ڕووسیا لە ئێران .
سەرۆکی کۆمپانی دەوڵەتیی ڕووس ئەتۆم وتیشی : کومپانی ڕووس ئەتۆم بەرلە دەستپێکرانی جێبەجێ کرانی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ڕێککەوتننامەی مۆرکرد و هەرلەبەرئەمەش گرفتێک بۆ گەڵاڵەی کومپانییەکانی ڕووسی لەم وڵاتە لە ئارادا نابێت.
بەوتەی سەرۆکی کۆمپانی دەوڵەتیی ڕووس ئەتۆم، هاوکاری ئەم کۆمپانییە و کومپانییەکانی دیکەی ڕووس لەگەڵ ئێران بەپێی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بووە .
کۆمپانی دەوڵەتیی ڕووس ئەتۆم لەگەڵ ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕێککەوتننامەی هاوکاری مۆر کردووە.