May 25, 2018 12:25 Asia/Tehran
  • ئێران پشتیوانی ویفاقی نیشتمانی لە لوبنان

باڵیۆزی ئێران لە بەیرووت بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنانی بە دەسکەوتێکی گرینگ بۆ ئەم وڵاتە هێنایە ئەژمار و رایگەیاند کە ئێران پشتیوانییەکی بێ بڕانەوە لە ویفاق و یەکگرتوویی نیشتمانیی لوبنانیەکان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد فەتحعەلی" باڵیۆزی ئێران لە بەیرووت ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداری "جوبران باسیل" وەزیری دەرەوەی لوبنان دەس بە کار کردنی پەرلەمانی نوێی بە هۆکاری بەهێزتر بوونی دیموکراسی لە لوبنان زانی و وتی؛ دەسکەوتە سیاسییەکانی ئەمدواییە دەورێکی گرینگ لە پاوەجێی وئاسایشی ئەم وڵاتە و ناوچەکە دەگێڕێ.

فەتحعەلی هیوای خواست کە کابینەی نوێی لوبنان خێراتر پێک بێت و ببێتە تەوەرەی بۆ یەکێتی و یەکپارچەیی گرووپە لوبنانییەکان.

"فەتحعەلی و باسیل" هەروەها سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکان لە پێوەندیی دوو لایەنە و ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە لەوان سووریا پێکەوە وتووێژیان کرد.

باڵیۆزی ئێران لە لوبنان هەروەها بە جیا چاوی بە "عەبدولەتیف دەریان" موفتیی گشتیی لوبنان و "عەبدولئەمیر قەبلان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شیعەکانی ئەم وڵاتە کەوت و لەگەڵ ئەو دوو کەسایەتییە وتووێژی کرد.

"نەبی بێری ڕۆژی پێنجشەممە لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی لوبناندا بۆ شەشەمین جار وەکوو سەرۆک پەرلەمانی ئەم وڵاتە هەڵبژێردرا.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان پاش راگیردرانێکی ٥ ساڵە ، شەشەمی مانگی مایی ٢٠١٨ بەڕێوە چوو.

لوبنان سیستەمێکی پەرلەمانی هەیە؛ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ئەستۆی پەرلەماندایە و دەوڵەتیش هەر لە دڵی ئەو پەرلەمانە و بە پێی داڕشت و کێشی هاوپەیمانییەکانی پێک دێت.