May 25, 2018 15:40 Asia/Tehran
  • لاریجانی: هیچ هزرمەندیەک لە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا بەدی ناکرێ

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دوێشەو (پێنج شەم) لەکاردانەوە بە لێدوانی دژەئێرانیی ئەم دواییەی"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: هیچ نیشانەیەک لەئاوەزمەندیی بەقسەکانی پومپێئۆوە دیارنیە .

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عەلی لاریجانی لە قوم(باشووری پارێزگای تاران) وتی: لێدوانەکانی ئەم دواییەی پۆمپێئۆ لەمەڕ ستراتژیای نوێی ئەمریکا لە هەمبەر ئێران، پێشاندەری نالێهاتوویی سیاسی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە.

پۆمپێئۆ دووشەممە٢١ی مای لە یەکێک لە سووکانەترین وتاردانەکانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا لەماوەی ساڵانی ڕابردوو، تۆمەتی پڕووپووچی خستە پاڵ گەلی ئێران و هەڕەشەی کرد؛ واشنگتۆن، قورسترین سزاکانی مێژوو بەسەر ئێران دەسەپێنێ.

ئەو لێدوانانە کە دوو حەوتە پاش یاساشکێنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هاتەئاراوە، وەک بەناو"ستراتژیای نوێی ئەمریکا" لەهەمبەر ئێران، ناونرا.

مەحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بەو لێدوانە سووکانەی پۆمپێئۆ وتی: ئەمریکا قەتیسماو لەنێو خەیاڵ و وەهم و سیاسەتە شکست خواردووەکانیەتی کەلەلایەن چەند گرووپ ولایەنێکەوە و بە بەرژەوەندیی تایبەت، دەسەپێندرێ بەسەریدا.

فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا پاش ئەو لێدوانانەی پۆمپێئۆ بەئاماژە بەوەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تائێستا چەندین جار پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پشت ڕاست کردۆتەوە، وتی: ئاژانس چەندین جار رایگەیاندووە، هەموو دەسڕاگەیشتنە پێویستەکانی لەلایەن ئێرانەوە وەرگرتووە.