ئایەتوڵڵا ئیمامی کاشانی : ئەمریکیەکان لە پێشکەوتنەکانی ئێران تووڕەن
بەرنوێژی کاتیی تاران بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکیەکان لە گەشەو پێشکەوتنەکانی ئێران تووڕەن و پێ داگریشی کرد : بەرپرسانی ئەمریکی لەتووڕەیی خۆیان دەمرن.
ئایەتوڵڵا مەحەممەد ئیمامی کاشانی لەگوتارەکانی ئەو حەوتەی نوێژی هەینیی تاران بەپێداگری لەسەر ناسینی دوژمن و پیلانگێرییەکانی، وتی: کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەهەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەریخست کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسلامدا کێشەیان هەیە و لەهەوڵی زەبروەشاندن لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکانن.
ئایەتوڵڵا ئیمامی کاشانی بەئاماژە بەوەی کە دوژمنان دەخوازن ئۆممەتی ئیسلامی هەردەم لە ئابووری وئاسایشدا گرفتیان هەبێ، وتی: دوژمنان ئاگاداری ئەوەن کە ئیسلام دەبێتەمایەی پێشکەوتن، دەسەڵاتدارەتی و مەزنایەتی کۆمەڵگەکان بۆیە هەردەم لەهەوڵی زەبر وەشاندن لەو دینە خوداییەن.
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران، بڕوا بە خودا، خۆڕاگری، کەڵک وەرگرتن لەتواناو پتانسێلە ناوخۆییەکان، یەکگرتوویی و کەڵک وەرگرتن لە هێزی مرۆیی لاوا و کارامەی وەک ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێڕییەکانی دوژمن ناوبرد.
ئایەتوڵڵا ئیمامی کاشانی وتی: داهاتوو هی ئۆممەتی ئیسلامەو دوژمنان لەناودەچن.