سەرتیپ حاتەمی: ئەمڕۆ کەس ناوێرێ بەخراپ چاو لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دوێشەو(هەینی) بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەباڵاترین ئاستی ئامادەیی دان، وتی: ئەمرۆ کەس ناوێرێ بەخراپ بڕوانێتە ئێران.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، سەرتیپ ئەمیری حاتەمی لەڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی چواری جۆزەردان(٢٥ی مای) "رۆژی خۆڕاگریی و پاوەجێی" یادکرانی شاری خۆڕاگری دێزفول(باشووری رۆژاوای ئێران) ، باسی خۆبژیویی ئێرانی کرد لە چێکردنی هەموو چەکئامێر و کەرەستە بەرگرییەکان و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، فەکتەرەکانی دەسەڵاتی بەهێزکردووە.
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بەئاماژە بەتوانای بەرگریی ئێران لەخزمەت ئاسایشی خەڵکانی ناوچە، و وتی: خەڵکی ناوچەو جیهان لەتەنیشت گەلی ئێران دان.
ئەمیری حاتەمی وتی: تەنیا دوژمنانی ئێران، ئەمریکا، رژیمی زایۆنی و هاوپەیمانەکانیانن.
وەزیری بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپاڵپشتی دەسەڵاتە بەرگرییەکەی، مەزنایەتی خۆی دەپارێزێ، وتی: گەلی مەزنی ئێران پەروەردەکراوی دەست حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامییە و لەژێر چاودێریی فەرمایشەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی چالاک دەبێ لەپاراستنی نیزامی کۆماری ئیسلامی و لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەی دوژمنان خۆڕاگر دەبێ.
چواری جۆزەردان(٢٥ی مای) ساڵڕۆژی خۆڕاگریی خەڵکی شاری دێزفول لەهەمبەر مووشەکبارانی عێراق لە شەڕی سەپێندراوە کە بووەتە هۆ تاکوو ئەو رۆژە، وەک رۆژی نیشتمانی خۆڕاگری و پاوەجێی لە رۆژهەژمێری فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمار بکرێ و دێزفول وەک پایتەختی خۆڕاگریی ئێران ناودێر بکرێ.
دێزفول لەسەردەمی شەڕی سەپێندراو چەندین جار کەوتە بەر پەلامار و مووشەکبارانی رژیمی بەعسی عێراق تابەوجێگە کە ئەو شارەیان ناونا شاری مووشەکەکان.