ئەمیر پوردەستان: هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە هەڕەشەیەک لەئامادەیی تەواو دان
سەرۆکی ناوەندی موتاڵای ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دوکتوریەنی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرگری و لەسەر بنەمای پێشگرانەیە، بەڵام بۆ بەرەڤانی لە وڵات و بەهاکانی نیزام، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە هەڕەشەیەک، ئامادەیی تەواویان هەیە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرتیپ ئەحمەد ڕەزا پوردەستان دوێنێ هەینی لە مەشهەد، باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران خاوەن زانیاری تۆکمەو تەواون و هەموو جم و جۆڵەکان لەناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکان پێوشوێن دەگیردرێ.
سەرۆکی ناوەندی موتاڵای ستراتژیکی ئەرتەشی ئێران، وتی: ئەمڕۆ لەسای بوونی زانستوەرانی لاو، کەرەستەی بەرگریی پێویستی ئێران لەناوخۆی وڵاتدا بەرهەم دەهێنرێ و هێزە چەکدارەکان بەهێزتر لەهەمیشە لە بەرگریی کردنی نیزام وئیسلام، خۆڕاگرانە ڕاوەستاون.
سەرتیپ پوردەستان وتی: جیهانی ئیستکبار بەتایبەت ئەمریکا لە چل ساڵی ڕابردوودا بۆ لەناوبردنی نیزامی کۆماری ئیسلامی و شۆڕشی ئیسلامیی ئێران شێوازی جۆربەجۆری وەک ، ئابلۆقەی ئابووری و شەڕی سەپێندراوی بەکارهێنا بەڵام بە فیداکاری و ئیسار، پشوودرێژی و وەلایەتمەداریی گەلی ئێران بەرەوڕووی شکست هات.
ناوبراو پێشی داگرت: نیگەرانی سەرەکیی ئەمریکا ئەوە بوو کە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دەستەواژەی نوێی وەک سەربەخۆیی، ئازادی، بەرپەرچ دانەوەی زاڵێتی و وەلایەتمەداری دەگەڵ خۆی هێناوەو ئەو ئەدەبیاتە، کاری کردۆتە سەر ئەدەبیاتی وڵاتانی ناوچەکەش.