May 26, 2018 16:09 Asia/Tehran
  • نرخی نەوتی نەپاڵاوتەی ئێران، بۆ هەر بەرمیل حەفتاو شەش دۆلاری تێپەڕاند

مامناونجی نرخی نەوتی نەپاڵاوتەی ئێران لە حەوتەی کۆتایی١٨ی مای(٢٨ی گوڵان) بە دوو دۆلار و ٨١ سێنت هەڵکشان گەیشتە٧٦دۆلار و٦٠سێنت بۆ هەر بەرمیل.

وەزارەتی نەوتی ئێران ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: مامناونجی نرخی نەوتی خاوی قورسی ئێرانیش لەخولی لێکدانەوە دوو دۆلار و٣سێنت بۆ هەر بەرمیل زیادی کردو گەیشتە٧٣دۆلار و ٥٨سێنت.

مامناونجی نرخی سەوەتی نەوتیی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت(ئۆپێک) یش لە دواحەوتەی١٨ی مای، گەیشتە٧٥دۆلار و٦١سێنت بۆ هەر بەرمیل کە لەبەراوەرد لەگەڵ حەوتەی پێشتری، دوو دۆلار و١٥سێنت بۆ هەر بەرمیل زیادی کردووە.

درێژەی هەڕەشەو گوڕەشەو کێشە جیهانییەکان بۆ وێنە هەوڵی ئەمریکا بۆ کەم کردنی هەناردەی نەوتی ئێران، بووە هۆ تاکوو ڕەوتی ڕوولەهەڵکشانی نرخی نەوت کە لەچەند حەوتەی ڕابردوو دەس پێ بووە، هەروا بەردەوام بێ و ریکۆردی نوێ بەدەست بێنێ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا(هەشتی مای) بەدووپات کردنەوەی تۆمەت پاڵدانەئێران، چوونەدەری وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند و وتی: ئابلۆقە یەکلایەنە هەڵپەسێردراوەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران لەمەودایەتی ٩٠ هەتا١٨٠رۆژی دەگەڕێنێتەوە، کە هەڵبەت هەڵوێست گرتنی جۆراجۆر لەدژی، لەلایەن وڵاتانی جیاجیا بۆ وێنە ئوروپییەکان، هاتەئاراوە.

سەرپەیڤ