May 27, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • بروجیردی : پێویستی دەرکرانی بریارنامەی دژە ئەمریکایی لەلایەن ئوروپا لەمەڕ بنپێکردنی بەرجام

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەر پێویستی دەرکرانی بڕیارنامەی دژە ئەمریکایی لە لایەن ئوروپاوە لەمەڕ بنپێکردنی بەرجام وتی: ئوروپا کەش وهەوای هەڵاتن لە بەر جامی نیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما " عەلائەدین بروجیردی" بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا بە چوونەدەر لە بەرجام گزیکاری گەورەی نێودەوڵەتی ئەنجام دا ڕایگەیاند : لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ئەمریکا ڕوح وجەستەی بەرجامی بنپێکرد بەڵام ئوروپیەکان ناڕەزایەتیان دەرنەبڕی، لەم ڕووەوە دەبێ وەکوو وڵاتانی واژۆکاری ئەم ڕێککەوتنە ناڕەزایەتی دەرببڕن. بروجیردی وتی: بە سەرنج دان بە بنپێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ لەلایەن ئەمریکاوە ، هەرئێستاکە ئوروپیەکان دەبێ ئەم گرینگە لە بریارنامەی نوێ لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕابگەیەنن. سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران پیداگری کرد: ئەمرٶکە بە سەرنجدان بە دۆخی نوێ، بەرپرسایەتی ئوروپیەکان قورستر بووە وئیتر کەش وهەواوی هەلاتن نیە کەوایە دەبێ ئەوان سەربەخۆیی خۆیان بە جیهان پیشان بدەن. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممە هەشتی مای بە دوپات کردنەوەی تاوانە بێ پایە وبنەڕەتەکان لەدژی ئێران، چوونەدەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند . بەریتانیا ، فەرانسە ، روسیا ، چین ، ئالمانیا ویەکیەتی ئوروپا وەکوولایەنەکانی بەرجام وتیان لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە پشتیوانی دەکەن. هەرلەم حاڵەدا " دانی دەستە بەری ڕاستەقینە لەلایەن وڵاتانی ئوروپایی بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی ئابووری ئێران بەپیی کارشکینی ئەمریکا تیوەنەگلانی ئەوان بۆ ناو دوو بژاردەی دەسەڵات ساز یانی " بەرنامەی موشەکی وبەشداری ناوچەیی ئێران ، دەستەبەری کڕێنی نەوتی ئێران " دەستەبەری بانکەکانی ئوروپایی لەمەڕ وەرگرتن ودانی دانوستانی  تیجارەتی دەوڵەتی و لەگەڵ ئێران ،وبەربەرەکانێ ئاشکرای ئوروپالەگەڵ بایکوتی ئەمریکا  لەدژی ئێران ، لەوشەرت ومەرجانەن کە ڕیبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی چوارشەممەی ڕابردوبۆ درێژەی بەرجامی ئوروپایی ڕایانگەیاند .

سەرپەیڤ