May 27, 2018 17:04 Asia/Tehran
  • سەفەری یاری دەدەری کۆمیسێری باڵای پەناخوازەکانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری پشتگری بۆ تاران

"واڵکر تورک" یاریدەدەری کۆمیسێری باڵای پەناخوازانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری پشتگری، رۆژی یەکشەممە گەییشتە تاران.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا،"واڵکر تورک" کەبەمەبەستی سەفەری دوو ڕۆژە هاتۆتە تاران، لەگەڵ کاربەدەستانی سیاسی پایەبەرز و ناوەندەکانی مرۆڤدۆستانەی ئێرانی کە لەگەڵ کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری پەناخوازان هاوکاری دەکەن، دیدار و وتوویژ دەکات.

بە گویرەی ئەم ڕاپۆرت ، ئامانجی سەفەری یاریدەدەری کۆمیسێری باڵای پەناخوازاەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری پشتگری بۆ ئێران؛جەختکردنی دووبارەیە لە سەر ئەرکی کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری پەناخوازەکان بۆ درێژەی  شەریکبوون لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو میوانداری یەکێ لە گەورەترین حەشیمەتەکانی پەناخواز لە جیهان دا.

 کۆماری ئیسلامی ئێران نزیک چواردەیە میوانداری نزیک یەک ملوێن پەنابەری ئەفغانییە.

سەرپەیڤ