May 27, 2018 17:54 Asia/Tehran
  • بروجردی : بایکوتەکانی ئەمریکا دژی  ئێران و کووبا دەرفەتێک بو دوو نەتەوەیە

سەرۆکی کۆمیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی ئێران لە دیداریدا لە گەڵ باڵوێزی کووبا لە تاران وتی : ئێران و کووبا هە ر دوو کیان تامی بایکوتەکانی ئەمریکایان چێشتووە و گواستنەوەی ئەزموونەکانی خولی بایکوتەکان بۆ دوو وڵات بە کەڵک دەبێت .

 عەلائەدین   بروجردی   ڕۆژی  یەکشەمە  لە دیداریدا  لە گەڵ  ئالکسیس باندریج وێگا   باڵوێزی  کووبا لە ئێران    ئاماژەی کردە  پەیوەندی باشی  دوو وڵات  دوای سەرکەوتنی   ئینقلابی ئیسلامی  ئێران  و وتیشی  : بایکوتەکان  بەردەوام  بو ئێران بووەتە دەرفەت بە جورێ کە  پێشکەوتەکانی ناڤۆکی  ئێران  لە  قۆناغی بایکوتەکان بە دی هاتووە  و ئێران  توانویە  تواناییەکانی خۆی لە  بوارە جوراوجؤۆەکاندا  نومایش بدات . سەرۆکی کومیسیونی  ئاسایشی  نیشتمانی  مەجلسی ئێران    وتیشی :  ڕۆڵی هاوکاریە پەرلەمانیەکان لە پەرە و گەشەی هاوکاریەکان و پەیوەندیەکانی  نێوان دوو وڵات لە بوارە جوراوجۆؤەکانی زور گرینگ بووە  و مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لاگری دەکات  لە گەشەی هاوکاریەکانی دوستانە لە گەڵ کووبا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا . ئەلکسیس باندریج وێگا  باڵوێزی کووبا لە تاران  یش  وێڕای  جەخت کردن لە سەر   ئیرادەی  وڵاتەکەی لە سەر پەرەی پەیوەندیەکانی دوو لایەنە لە گەڵ  ئێران وتی    دامەزراندنی  پەیوەندی هەمە لایەنە  لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران باشترین ئامێر بۆ برەرەنگار بوونەوە لە گەڵ بایکوتەکانی  نادادگەرانەی  ئەمریکا دژی دوو وڵاتە  و پەیوەندی  کۆماری ئیسلامی  ئێران و کووبا  دەتوانێ  یارمەتی بدات بە   پەرەی  وڵاتانی سەربەخۆ و ئازادیخواز  .