May 27, 2018 17:55 Asia/Tehran
  • زەریف: ستراتژیای تازەی ئەمریکا   دەبێتە هۆی تەریک مانەوەی زۆرتری ئەو وڵاتە

وەزیری دەرەوەی ئێران ، وتی: ستراتژیای تازەی ئەمریکا دژی ئێران کەلە وتاردانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندراوە، تەریک مانەوەی زۆرتر بۆ ئەمریکا بە خەڵات دینێ.

"مایل پۆمپئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (٢١ مای) ، دوای کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە چوونە دەری لە بەرجام، وێرای دووپاتکردنەوەی تاوانەکانی بی بناغە و هەرەشە بە ئەنجامدانیی تووندترین بایکۆتەکان دژی ئێران، ١٢ مەرجی بۆ ئێران لە وان لابردنی دامەزراوەکانی پیتاندنی هێنایە ئاراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، "محەممەد جەواد زەریف" لە دانیشتنی ئەندامانی فراکسیۆنی"دیپلۆماسی و قازانجە نیستمانییەکان"ـی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، بەرجامی وەک دەستکەوتی گەورە زانی بۆ ئێران و وتیشی: ئەمرۆکە سەرەڕای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام، تەنیا سێ وڵاتی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس و ڕژیمی داگیر کاری قۆدس نەیاری ئەون کە بروام وایە کۆدەنگی نێو دەوڵەتی پاڵپشتیی بەرجامە و "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەیتوانیوە ئەم بارو دۆخە بگۆرێتەوە.

 "داناڵد ترەمپ" (٨ مای) بە دووپاتکردنەوەی  تاوانەکانی بێ بناغەی دژی ئێران، چوونە دەری واشنگتۆن لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لەماوەی ٣ تا ٦ مانگی داهاتوو دا ڕاگەیاند.

وەزیری دەرەوەی ئێران، بەڕاشکاوی وتی: پشتگری ژمارێک لە وڵاتان بەمانای پشتگری لە ئێران نییە، بەڵکوو بە هۆی نەیاریەتی ئەوان لەگەڵ بنپیکەرانی ڕێککەوتننامەکانی نێو دەوڵەتییە.

 زەریف، بە باسکردنی ئەمەی هەموو وڵاتانیک کە دانووستان دەکەن بە دوای قازانجی خۆیانن، وتیشی: ئەگەر ئەوروپا لە بەرجام دا ماوەتەوە و پشتگری لێوە دەکات لەبەر قازانجەکانیی بووە و ئێرانیش کاتێک قازانجەکانی دابین بکرێت و دەستە بەری پێویست وەربگرێت لە بەرجام دا دەمێنێتەوە .

سەرپەیڤ