ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئەمریکا و ڕەژیمی زایۆنی لاگرانی ترۆریسم و هۆکارانی نائەمنی لە ناوچەکە دان
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی ، وتی: ئەمریکا ، رەژێمی زایۆنی و عەرەبستان بە پێکهێنان و پشتگری لە ترۆریسم بوونەتە هۆی نائەمنی لە ناوچە دا.
"حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" رۆژی یەکشەممە لە دیداری لەگەڵ دەریابان"کاری ئارینبیرگ" بەر پرسی کارو باری رۆژهەڵاتی ناڤین و ئێران لە بەشی پیوەندی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا لە تاران، ئاماژەی کردە ڕەوشی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی و رەفتارە ناپاوەجێی کەرانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە جیهان و وتیشی: دەزگەی ئاسایشی ئەمریکا زۆرێک لە سەرانی داعشی لە ڕۆژانی کۆتایی شەڕ و شکستی ئەم تاقمە ترۆرسیتییە لە سوریا و عێراق، بۆ ژمارێک لە پێگەکانی سەربازی خۆیان راگواستووە و پاشان ڕایانگواستووە بۆ باکووری ئەفغانستان و ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئافریقا.
یاری دەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی، هەروەها بە ئاماژە بە ڕەوسی سوریا، وتی: ئێران لە سەرەتاوە جەختی کردووە لە سەر ڕێگا چارەی سیاسی لە سوریا دا و ئێستایش دوای شکستی داعش دەبێ هێزەکانی بیانی لە وان ئەمریکا لە سوریا برۆنە دەر تا پێشەکییەکانی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی ئازاد بە ئامادە بوونی هەموو خەڵکی سوریا لەم وڵاتە فەراهەم بکرێت. ئەمری عەبدوڵڵاهیان، هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە تاوانکارییەکانی سەعوودی لە یەمەن و مەترسی گەشەی ترۆریسم لە باشووری ئەم وڵاتە، کردەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ پێشگرتن لە بنپێکرانی مافی مرۆڤ لە بەحرەین و سەرنجدانیی یەکێتی ئەوروپا بەم بابەتەی داوا کردووە .
'کاری ئارینبێرگ" بەر پرسی کارو باری رۆژهەڵاتی ناڤین و ئێران لە دەزگەی پێوەندی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپایش لەم دیدارە ئاماژەی کردە ڕۆڵ و جیگەی ئێران لەمەر یارمەتی دان بە ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچە و جەختیکردەوە لە سەر چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا و کۆتایی دان بە کارەساتی ئینسانی لە یەمەن دا .