May 28, 2018 19:01 Asia/Tehran
  • موگرینی : پاراستنی بەرجام و هاوکاری لە گەڵ ئێران بەرنامەی سەرەکی دانیشتنی ئەمڕۆیە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوورپا وتی پاراستنی بەرجام لە پرسە گرینگەکان لە فەرمانی کاریی وتوویژەکانی ئەمڕۆیە.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا ، فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا لە دەسپێکی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئەو یەکێتیە لە بڕووکسل وتی یەکەمین و گەورەترین فەرمانی کاری ئەمڕو  دووشەمە ی ئەنجومەنی  وەزیرانی دەرەوەی  یەکێتیی ئورپا پاراستنی بەرجامە .موگرینی وتیشی  یەکێتیی ئوروپا خەریکی جێ بە جێ کرانی کردەوەگەلێکە کە بەرجام و سەرمایەنانەوەی  ئابووری لە لایەن ئورووپاوە بپارێزرێ و لە لایەکی دیکەوە لە ئاستی جیهانی دا لاگری لێ بکرێت . بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا وتیشی ڕاپۆڕتێک لە دانیشتنی باشی کومیسیونی هاوبەشی  بەرجام کە هەینی ڕابردوو  لە ڤیەن بەڕێوە چوو  ڕا دەستی  ئەندامان دەکرێت  کە لەو دانیشتنەدا  یوکیا ئامانو  بەڕێوە بەری گشتیی  ئاژانسی  وزەی  ناڤۆکی بۆ یازدەهەمین  جار پێبەندیی بە تەواوی  ئێران بە بەڵێنەکانی  لە بەرجامی  پشت ڕاست کردەوە .موگرینی وتیشی : لە ماوەی هەفتەکانی ئەم دواییەدا  هاوڕێ لە گەڵ کاربەدەستانی ئێرانی و هەروەها فەڕانسا بریتانیا ئاڵمان و لایەنەکانی دیکەی نێونەتەوەیی هەوڵگەلێکی  بەرفراوان  دراوە  تا  ڕوون بکرێتەوە  بڕیارەکانی یەکێتیی ئوروپا لە لایەن  ئووروپاییەکانەوە  ئەدرێت . بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا وتی  : ئەو یەکێتیە ئامێرێکی  لە دەستی دایە تا  لە سەرمایە نانەوەکانی ئابووری خوی لاگری بکات .

سەرپەیڤ