May 29, 2018 18:43 Asia/Tehran
  • پیداگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لەسەر درێژەی پێوەندی ئابووری لەگەڵ ئێران

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا وتی درێژە بە هەوڵەکانی خۆی دەدا بۆ بەدی هاتنی چاوەڕوانیەکانی ئێران لەبواری باشترکرانی پێوەندی باشی بازرگانیی .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک " هایکو ماس" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئالمانیا لە کۆبوونەوەی " ڕیگە چارەکانی جیهانی " لەبەرلین ڕایگەیاند هەتا کاتێک کە ئێران بە وادەو بەڵینەکانی لەهەمبەر بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام پێبەند بمێنێت، ئالمان ئامادەیی هەیە پێوەندی ئابووری لەگەڵ ئەم وڵاتە باشتربکات. " هایکو ماس" حەوتەی ڕابردوو دوای کۆبوونەوە لەگەڵ " مایک پمپئو" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وتبووی بەرلین وواشنتۆن دوو ڕێبازی بە گشتیی جیاواز یان لە مەڕ مەسەلەکانی ئێران پێ وشوێن  دەگرن. " ئانگلا میرکل" سەدرئەعزەمی ئاڵمانیا یش پاش ئەمە وتی: یەکیەتی ئوروپا دوای چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی شکست لە پێوەندی لەگە ڵ ئەمریکای تاقی کردوەتەوە. میرکل لە دیدار لەگەڵ " شی جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین یش لەسەر پێویستی پاڕاستنی بەرجام پیداگری کرد ووتی ئەگەرچی ئەگەری هەیە بایکوتەکان لەدژی تاران ببێتە هۆی چوونەدەری بڕیک لە کۆمپانیە ئوروپیەکان لە ئێران ،بەلام ئالمانیا پێبەند بەبەرجام دەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ