شەمخانی : تڕەمپ ، ئەمریکای تووشی لاواز بوونی سیاسی کردووە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : پەرەی توند و تیژی ڕژیمی زایونی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوایی لە ڕۆژانی ئەم دواییە دا کردەوەی ئینفعالی لە هەمبەر شکستی گەڵاڵەی کەڵک وەرگرتن لە تڕوڕیستانی تەکفیری بۆ ناکۆکی نانەوە لە جیهانی یئسلامە .
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێری ڕادیو تەلەفیزیون وتیشی : گەڕانەوەی ئاسایش بۆ سووریا و ئێراق زەنگی مەترسی کۆتایی هاتنی ئاسایشی زێڕین بۆ ڕژیمی زایونی و پرسی فەلەستین دووبارە دەکاتە پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلام . شەمخانی وتی : ئەمڕۆکە تاقمەکانی خۆڕاگری و ڕای گشتیی لە جیهانی ئیسلام زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لەو ڕاستیە تێگەیشتوون کە لە ڕێگای وتووێژ لە گەڵ ئەمریکا و پاشە کشێ لە بەرانبەر خواستی ڕژیمی زایونی ناتوانڕێ ببێتە هۆی زاڵیەت خوازی ئەو ڕژیمە . سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بایکوتی ئەمریکا لە دانیشتنی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕووداوێکی کەم وێنە و سووکایەتیکارانەدا بۆ ئەمریکا ڕایگەیاند و وتی : بەر نووسی پێشنیارکراوی ئەمریکا کە بە هۆیەوە گرووپی حەماس وەک هۆکارێکی بە دی هاتنی ڕووداوەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان ناسێندراوە و مەحکووم کراوە تەنانەت نەیتوانی دەنگێکی ئەرێنی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ڕابکێشێ . شەمخانی وتیشی : مەودا گرتنی شەریکەکانی نەریتیی ئەمریکا لەو وڵاتە نیشانەی ڕاستیە کە تڕەمپ بە لەبەر گرتنی سیاسەتەکانی ناژیرانەی بە شێوەی بێ وێنە ، ئەمریکا تووشی لاوازی سیاسی کردووە . سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران هەروەها لە کاردانەوە بە بڕێک لە دەنگۆەکان سەبارەت بە دیداری نوێنەرانی ئێران و ڕژیمی زایونی لە یەکێک لە وڵاتانی ناوچە ش وتی : بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەی دەنگۆەکانی بێ بنەما کە خەریکی پەرە سەندنە هەوڵێکی بێ ئاکامە بە مەبەستی شەرعیەت دان بە ڕژیمی زایونی و لاواز کردنی ئیرادەی ڕەوتی خۆڕاگری لە هەمبەر ئئیسرائیل .