حوزه‌یران 06, 2018 18:08 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی پسپۆڕانی لێژنەی ھاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی سبەینێ لە تاران بەڕێوە دەچێت

کۆبوونەوەی پسپۆڕانی لێژنەی ھاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی سبەینێ پێنج شەم بە بەشداریی شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکانی وڵاتانی چوار کۆ یەک لە تاران دا بەڕێوە دەچێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، کۆبوونەوەی نائاسایی پێشووی لێژنەی ھاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەپاش کشانەوەی ئەمریکا، بەبێ ئامادە بوونی ئەم وڵاتە ڕۆژی ھەینی ٢٥ی مای یە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران، بریتانیا، ئاڵمانیا، فەرانساو چین و ڕووسیا و یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە ڤییەنا بەڕێوە دەچێت.

ئامانجی سەرەکیی ئەم دانیشتنە، بەردەوامیی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران بەبێ ئەمریکا بوو کە دەبا بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی تاران بە ھۆی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە دەستەبەرکرابا.

دوای ھەنگاوەکەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەشتەمی مای دا لە مەڕ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەویش بە دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران و ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی داھاتوو، دانوستانی وڵاتانی ئەورووپی لەگەڵ ئێران بۆ پاراستنی ڕێککەوتنەکە ھەروا بەردەوامە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ٢٣ی مای ، دەستەبەرو گەرەنتیی ڕاستەقینە لە لایەن وڵاتانی ئەورووپی بۆ دابین کرانی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران سەرباری کارشکێنیەکانی ئەمریکا، خۆ تێ نەگەیاندنیان لە دوو فەکتەری دەستەڵات چێکەری وەک بەرنامەی موشەکی و ئامادە بوونی ناوچەیی ئێران، گەرەنتیی کڕینی نەوت لە ئێران، گەرەنتیی بانکەکانی ئەورووپی لە بارەی وەرگرتن و دانەوەی پارەی سات و سەودای دەوڵەتی و کەرتە تایبەتیەکان لەگەڵ ئێران و بەربەرەکانێی ڕاشکاوانەو ئاشکرای ئەورووپا لە ھەمبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی وەک مەرجەکانی ئێران بۆ بەردەوام کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئەورووپادا ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ