حوزه‌یران 08, 2018 10:11 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی: بەرنامەی ئەتۆمیی ڕژێمی زایۆنی هەڕەشە و مەترسیە لە سەر ئاشتیی جیهانی

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕژێمی زایۆنیی بە نیگەرانیی سەرەکیی گەلانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی پێنجشەممە لە دوایین ڕۆژی کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، بە ڕەخنەی توند لە سیاسی کاری و هەڵس و کەوتی دووفاقی ڕۆژاوا لە بواری چالاکیی ئەتۆمیی ڕژێمی زایۆنییەوە خوازیاری قەدەغەی تۆکمەی هەرچەشنە هاوکاری و گواستنەوەی مادە و کەرەستەی ئەتۆمی بۆ ئەم ڕژێمە بوو.

نەجەفی بە وشدار لە حاند کاریگەریی نگەتیڤی بەرنامەی ئەتۆمیی نایاسایی ئیسراییل لە سەر ئاسایشی ناوچەکەو پێگەی پەیمانی قەدەغەی پەرەی ئەتۆمی وتیشی: دەسڕاگەیشتنی هاسان و ئازادانەی زانستوەرانی ئەتۆمیی ئیسراییل بە دام  و دەزگە ئەتۆمییەکانی ژمارێک وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی ، جێگایەک کە ئەوان دەتوانن دەس کەنە کۆ کردنەوەی بەهەزاران لاپەڕە بەڵگە سەبارەت بە چەک و کەرەستەی ئەتۆمی، لە کاتێکدایە کە زانستوەرە ئەتۆمییەکانی وڵاتانی ئەندامی NPT لە لایەن تیرۆریستانی بەکرێگیراوی ڕژێمی زایۆنییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین تیرۆر کراون.

نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بە داخوازە پەیتاپەیتاکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بڕیارنامەکانی ئاژانس و کۆنفرانسی پێداچوونەوە بە سەر پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی سەبارەت بە پێویستیی ئەندامەتیی خێرای ئیسراییل لە NPT و وەبەر چاوەدێری  و کۆنترۆڵی ورد و تۆکمەی ئاژانس کەوتنی هەموو دام و دەزگە ئەتۆمییەکانی ئەم ڕژێمە وتیشی: بە داخەوە ڕژێمی زایۆنی لە ساڵانی ڕابردوودا بە بایەخ نەدان بە داخوازیی یاسایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی  و بە پشتیوانیی نائاوەزمەندانەی ژمارێک لە وڵاتان و بنپێ کردنی هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان درێژەی داوە بە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییە سەربازییەکانی خۆی.

سەرپەیڤ