حوزه‌یران 08, 2018 12:59 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی خەڵکی ئێران لە ڕۆژی قودس و هاودەنگی دەربڕین لەگەل گەلی چاوەساوەی فەلەستین

گەلی ئێرانی ئیسلامی بە ئامادەبوونی بەشکۆی لە ڕیپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس دیسان داکۆکی خۆی لە قودسی شەریف و گەلی چەوساوەی فەلەستینیان خستە بەرچاو و یەکدەنگیی خۆیان لەگەڵ فەلەستینییەکان لە خەباتی دژ بە زایۆنییەکان و ئیستیکباری جیهانی ڕاگەیاند.

گەلی ئێران لە دوایین هەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی قودس بە ئامادەبوونی بەشکۆ و بەربڵاویان لە ڕێپیوانی ڕۆژی جیهانی قودس و بە دروشمی " ڕۆژی جیهانیی قودس، سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری، شکست هێنانی پیلانی ئەمریکایی- زایۆنی، ویست و ورەی بەرزی گەلی فەلەستین بۆ گەڕانەوە" هەر وەک ساڵانی ڕابردوو ، درووشمی "نەمان بۆ ئەمریکا، "نەمان بۆ ئیسراییل"، "نەمان بۆ ئالی سەعوود و خاینانی ناوچە" بەتایبەت بەکرێگیراوانی تەکفیری و داعش و بەردەوامیی درووشمی ئازادیی فەلەستین و قودسیان هەڵدا.

بەشداربووانی ئەو ڕێپێوانە هەروەها لە کاتێدا کە لافیتە و دەسنووسیان بە دەستەوە بوو دەستیان کرد بە ئیدانە  کردنی داگیرکارییەکانی زایۆنییەکان و لەگەڵ ئارمانجی ئازادیی قودسی پیرۆز پەیمانیان نوێ کردەوە.

کاربەدەستانی دەوڵەت و بەرپرسانی باڵای سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران شان بە شانی گەلی مەزنی ئێران ، لەو ڕێپێوانەدا بەشدارییان کرد و هاواری داکۆکی لە گەلی چەوساوەی فەلەستیان بەرز کردەوە و جەنایەتە دژە مرۆییەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنییان ئیدانە کرد.

ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس هاوکات لە زیاتر لە ٩٠٠ شاری ئێران بەڕێوە چوو و پێنج هەزار و ٣٠٠ هەواڵنێری ناوخۆیی و بیانی ئەم ڕێپێوانەیان  لە سەرانسەری ئێران ڕوماڵ کرد تا  تووڕەیی ئۆمەتی ئیسلامی لە گوێزرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودسی شەریف لە حەفتاهەمین ساڵی پێکهاتنی ئەم ڕژێمە نایاساییەدا بخەنە بەرچاوی هەموو جیهان.

لە کۆتایی ڕێ و ڕەسمی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودسدا بەشداربوان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، دیسان جەنەیاتەکانی ڕژێمی زایۆنی، گرووپی تیرۆریستیی داعش و هەروەها داکۆکیکارانیان بە سەرکردایەتیی ئەمریکایان ئیدانە کرد و داکۆکی خۆیان لە خۆڕاگریی گەلی چەوساوەی فەلەستین ڕاگەیاند.

ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس ، ئەمڕۆ (هەینی) هەشتەمی ژوەن بەرامبەر بە ٢٣ی ڕەمەزانی ١٤٣٩ی کۆچی، هاوکات لەگەڵ فەلەستین  و ئێران  لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ