حوزه‌یران 11, 2018 13:30 Asia/Tehran
  • ڕێز گرتنی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ئێران لە ئامادە بوونی شکۆمەندانەی ئێرانییەکان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس

ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەشداریی شکۆمەندانەی ئێرانییەکان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس ، ڕێزی گرت .

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، ئیسحاق جەھانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی کۆڕی دەوڵەت، وێڕای ڕێز گرتن لە بەشداریی شکۆمەندانەی ئێرانییەکان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس ، نەریتی جوانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەمەڕ ڕێزگرتنی ئەم ڕۆژەی بە ھەنگاوێکی گرینگ لە بواری زیندوو ڕاگرتنی ئارمانجەکانی فەلەستین لێک دایەوە کە جەماوەری بەشەرەف و شۆڕشگێڕی ئێران لە ماوەی ئەم چەند دەیەیە، ھەموو ساڵێک بەوپەڕی شکۆمەندییەوە بەڕێوەی دەبەن.

ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس ڕۆژی ھەینی ھەشتەمی ژوئەن ڕێککەوت لەگەڵ ٢٣ی ڕەمەزانی ١٤٣٩ی کۆچیی ھەتاوی ھاوکات لەگەڵ فەلەستین و ئێران لە وڵاتانی دیکەی جیھانیش بەرپا کرا.

ئیسحاق جەھانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروە تیشکی خستە سەر ئامادەیی ڕاگەیاندن و دەست پێ بوونی ھەنگاوی کردەیی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای دەرچوونی فەرمانی لێبڕاوانەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و ڕاسپاردنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەمەڕ پەرە پێ دانی چالاکیی ناڤۆکی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دا، بە ھەنگاوێکی تەگبیرمەندو بەبایەخی زانی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دووشەممەی ڕابردوو لە ڕێ و ڕەسمی بیست و نۆھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ شی کردنەوەی ھەڵس و کەوتی نالۆژیکانەو دووفاقانەی ئەورووپییەکان لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە، بە ڕاشکاوی پێی داگرت: ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە سەریەتی _ جارێ لە چوارچێوەی ھەنگاوی ھاوبەش دا(بەرجام) دەستبەجێ بەستێن و بواری پێویست بۆ گەییشتن بە ١٩٠ ھەزار سوو( یەکەی پێوانی وزەی ناڤۆکی)   ئامادە بکات.

 

 

سەرپەیڤ