حوزه‌یران 12, 2018 10:16 Asia/Tehran
  • ئاڵ و وێڕی بازرگانیی نێوان ئێران و  چین بە پێی دراوی نیشتمانیی دوو وڵات

وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران وتی: بە پێی ڕێککەوتننامەی مۆر کراو لە نێوان ئێران و چین، دراوی نیشتمانیی هەر دوو وڵات لە ئاڵ و وێری بازرگانییدا بە کار دەهێندرێ.

"مەسعوود کەرباسیان" ڕۆژی دووشەممە سەبارەت بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چین و بە ئاماژە بەوەی کە هاوکات لەگەڵ یەم سەفەرە چوار تەبایی نامەی هاوبەش لە نیوان ئێران و چین واژۆ و مۆر کراوە، وتیشی: یەکێک لەو تەبایی نامانەی نێوان وەزارەتی ئابووریی و دارایی ئێران و ڕێکخراوی گەشەی ژێرخانەکانی چین سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە دراوییەکانی دوو وڵات بۆ سەرمایەنانەوە و دەکارهێنانی سەرچاوە دراوییەکانی دوو وڵات بۆ سەرمایەنانەوە و کەڵک وەرگرتن لە دراوی نیشتیمانیی هەر دوو وڵات لە ئاڵ و وێری بازرگانی بوو.

وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: بە پێی ئەو ڕێککەوتننامەیە، پێوەندیی بازرگانیی هەر دوو وڵات لە  چوارچێوی "یەک جادە، یەک پشتێن" دیاری کرا کە لەو دا جەخت کرا لە سەر دیاری کردنی بەشی هەر دوو وڵات لە نەخشەڕێگای ئەم گەڵاڵەیەدا.

کەرباسیان هەروەها وتی: سەبارەت بە پەرە سەندنی ڕادەی پێوەندیی بازرگانیی نێوان دوو وڵات لەوان بوار جۆربەجۆرەکانی بانکی، نەوتی، پترۆشیمی و ئاستی بازرگانیش بیر و ڕا گۆڕدرایەوە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی (هەشتەمی ژوەن) بە بانگهێشتی فەرمیی "شی جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین بۆ بەشداری و وتاردان لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای سەرانی چینی کرد. لەم سەفەرەدا سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و چین بە مەبەستی پەرە سەندنی باشتری پێوەندییەکان، چوار بەڵگەی هاوکارییان مۆر کرد.

سەرپەیڤ