حوزه‌یران 12, 2018 10:19 Asia/Tehran
  • خوشڕوو : گۆمانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناڤین  و ئێران مەترسیدار و گەمژانیە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی :گۆمانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئێران مەترسیدار و گەمژانیە

غولامعەلی خوشڕوو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە وتووێژ  لە گەڵ ماڵپەڕی تروندیگ  بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا  توانایی  بنیاتنانەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نیە و تەنانەت  ئیدارە  کردنی گوندێک لە ئێراق  ئەفغانستان  یەمەن  یان   سووریایان نیە  واشنگتونی بە پێشێلکاری نێونەتەوەیی و ڕێککەوتنە گرینگەکان وەکوو   بەیاننامەی ئەلجەزایر و بەرجام زانی . خوشڕوو  وێڕای ئاماژە  بە سیاسەتەکانی  دەوڵەتی ئەمریکا لە هەمبەر ناوچە و ئێران وتی : واشنگتون تەنیا دەتوانێ بە زمانی هەڕەشە  بایکوت و دەسوەردان قسە بکات   لە حاڵێکدا کە ئەو  سیاسەتگەلە بەرلەوە لە ناوچە شکستی هێناوە و زۆر مەترسیدارە .  نوێنەری هەمیشەیی  ئێران لە  ڕێکخراوی نەتەوەکان  بە وەبیر هێنانەوەی  بەڵێن شکێنیەکانی  ئەمریکا بەرلە بەرجام و دوای بەرجام  وتیشی : لە کاتی ڕووخانی   شای ئێران لە ساڵی 1979 بۆ ماوەی 40 ساڵ ئەمریکا  درێژەی داوە بە پێشێلکرانی یاسا نێونەتەوەییەکان بە تایبەت  ڕێککەوتنەکانی ئەلجەزایر کە لە ساڵی 1981 لە گەڵ ئێران واژۆ کرا بوو .خوشڕوو  وێڕای ئاماژە بە بڕێک لە پەیمانشکێنیەکان لە  سەردەمی  باراک ئوباما سەرۆک کوماری پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە بەرجامیش وتی  لە هەمان سەرتاوە  ئەمریکیایەکان لە هەمبەر بەڵێنەکانی لە بەرجام  لێشەنگ نەبوونە . نوێنەری هەمیشەیی کۆماری  ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە دۆخی  هەنووکەیی لە یەمەنیش وتی : ئاڵوزی نانەوەکانی سەربازی عەرەبستانی سەعوودی و جەختی لە سەر ڕێگا چارەی سەربازی وەدی هاتنی  ڕێگاچارەی ئاشتیخووازانەی نامومکین کردووە .

سەرپەیڤ