حوزه‌یران 13, 2018 09:41 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی زەریف لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشوور

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە سەرووی شاندێکی سیاسی و ئابووری سەفەری ئەفریقای باشووری کردووە، شەوی چوارشەممە لەگەڵ هاوتای ئەفریقی خۆی چاوپێکەوتنی کرد و سەبارەت بە پرسە گرینگە دوولایەنەکان وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمەیەکەم خولی  وتووێژەکانی زەریف  ولیندیوی سیسیلولو، وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشووری بوو   . 

دوو لایەن بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممەش لەگەڵ یەکتر وتووێژ بکەن.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە هەروەها لەگەڵ سیریل رامافوزا ی سەرۆکی ئەفریقای باشووری دیدار دەکات.

زەریف  ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە گەیشتە پورتوریای ئەفریقای باشوور . 

سەفەری زەریف بۆ ئەفریقای باشوور سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ناڤۆکی  و پێوەندیی دوو وڵاتە  . 

 

سەرپەیڤ