حوزه‌یران 15, 2018 10:55 Asia/Tehran
  • نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە ئیمامەتی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی خوێندرا

نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان بە ئیمامەتی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی وبە ئامادەبوونی بەشکۆ و بەربڵاوی شارومەندانی تاران لە موسەلای ئیمام خومەینی (رە) خوێندرا.

خەڵکی ئیماندار لە سەرانسەری ئێران دوای مانگێک عەبدایەتی  و ڕۆژۆڤانی لە ڕیزێک دا نوێژی جەزنی ڕەمەزانیان خوێند  . 

ئەمڕۆ هەینی لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران جەژنی پیرۆزی  ڕەمەزان ڕاگەیەندراوە.

لە ئایینی ئیسلامدا، یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال، بە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کراوە، لەبەر ئەوەی کە موسڵمانانی ڕۆژوان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە ڕۆژوو گرتن و نوێژ خوێندن و راز و نیاز و دوعا و پاڕانەوە و داوای تەوبە و لێبووردن لەبەر گوناهەکانیان هەوڵ دەدەن دڵ و دەروونیان لە هەرچەشنە پیسی و ناپاکی بسڕنەوە و بگەڕێنەوە بەرەو فیترەت و سرشتی راستینەی خۆیان.