حوزه‌یران 16, 2018 10:46 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی روحانی و لاریجانی  دوابەدوای سەرکەوتنی  هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران  لە موندیاڵی ڕوسیا

حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار و عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، شەوی رابردوو لە پەیامی جیاجیادا، سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەبەرابەر مەغریب لە پێشبڕکێکانی موندیاڵی ڕووسیایان، پیرۆزبایی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  روحانی لە نێو تویتەرەکەی دا نووسی : بەیاریەکی جوان و  و سەرکەوتنێکی دڵخواز  گەلی ئێرانتان شاد کرد، سپاستان دەکەین کوڕەکان.

 عەلی لاریجانی ش  وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم سەرکەوتنە وتیی : سەربەرزی  ڕۆڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جیهان نیشان درا هەتا هەمووان شایەتی سەربەرزی  لاوانی پاڵەوانی ئێرانی بن.

هەڵبژاردە تۆپی پێی ئێران ئێوارەی رۆژی هەینی لە یەکەم یاری خۆی دا لە مۆندیاڵی 2018 ی روسیا ، توانی بە ئەنجامی یەک بە سفر لە هەڵبژاردەی مەغریب بباتەوە .

یاری هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و مەغریب لە کۆمەڵەی بی مۆندیاڵی 2018 ی روسیا لە کاژێر حەوت و نوی ئێوارە بە کاتی تاران لە یاریگای سەنپێترزبورگی روسیا دەستپێبوو .

لە کاتەکانی زێدەکراوی یاریەکەدا " بوحدوز " یاریزانی مەراکیشی بە هەڵە گۆڵێکی لە هەڵبژاردەی  خۆی دا و بەمجۆرە یاریەکە یەک بە سفر لە بەرژەوەندیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کۆتایی پێهات .

جونیت چاکر لە تورکیاوە نێوبژیوانی کردنی ئەم یاریەی لە ئەستۆدابوو .

هەڵبژاردە تۆپی پێی ئێران لە موندیاڵی 2018 ی روسیا لە کۆمەڵەی بی لە گەڵ ئیسپانیا و پورتۆگاڵ و مەراکیش یاری دەکات .

سەرپەیڤ