حوزه‌یران 17, 2018 16:33 Asia/Tehran
  • دەستپیکرانی کاریی پیشانگەی

پیشانگەی" ئێران: نوێنگەی ژیار" ئێواڕەی شەممە لە مۆزەخانەی "درنتز"ـی هۆڵەندا دەستی بە کار کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ لەم پێشانگەیە کەلە شاری "ئاسن"ـی هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت، بڕیارە ١٩٦ کەل وپەلی میژوویی لە مۆزەخانەی ئێران بۆ ماوەی پینج مانگ نیشان بدرێت.

 "جیبرەئیل نۆکەندە" سەرۆکی گشتی مۆزەخانەی نیشتمانی  ئێران  لە رێوڕەسمی دەستپێکرانی کاری پێشانگەی" ئێران: نوێنگەی ژیار" وتی: ئاسەواری میژوویی ئێران لە مۆزەخانەی درنتزلە هۆڵەندا لە گالێرییەکانی ڕێزبەندی کراو بریتی لە "دەستپێکرانیی سەقامگیر بوون لە ئێران لە سەردەمی بەردین" "یەک جێگا نشینی و سەقامگیر بوون لە گوندەکان"،"شار نشینی" ،" سەردەمی عیلام و ماد"،"سەردەمانی زێرین، سەردەمانی هەخامەنشی، نۆژەن کرانی ئێران و سەردەمانی پارت و ساسانیی" و" خولی" ئێران و ئیسلام" بۆ نۆمایش داندراون.

 نۆکەندە بە باسکردنی ئەمەی لە پەراوێزی ئەم پیشانگایە ، داکیومینتێک لە بارەی ئێران بڵاو دەبێتەوە وتیشی: کاتالۆگی پیشانگەی" ئێران: نوێنگەی ژیار" بە ١٧ وتار لە تویژێنەرە ئێرانییەکان و وڵاتانی دیکە لە ٢٠٨ لاپەڕەبەزمانی هۆڵەندی بڵاو بۆتەوە .

 بە گوێرەی تەبایی نامەی ئیمزا کراو لە نێوان مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران و مۆزەخانەی درنتزی هۆڵەندا ، بریارە لە داهاتووی نزیک پێشانگایەک لە ئاسەواری هۆڵەندا لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران دا بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ