حوزه‌یران 18, 2018 20:35 Asia/Tehran
  • وەزیری زانستی ئێران بە بانگهێشتی هاوتای فەرانسی ، گەیشتە پاریس

وەزیری زانست ، توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی ئێران بە بانگهێشتی ڕەسمی وەزیری پەروەردە وڕاهێنانی باڵا، توێژینەوە ونۆژەن کردنەوەی فەرانسە ، بە مەبەستی بەشداری کردن لە گەورەترین کۆبوونەوەی سەرۆکانی زانکۆکانی دوو وڵات گەیشتە پاریس.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما ، مەنسور غولامی وەزیری زانست ، توێژینەوە وتەکنۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارە لەگەڵ هاوتای فەرانسی خۆی " فردریک ویدال" دیدار بکات ولە پێوەندی لەگەڵ پەرەی ئالووێرەکانی زانستی وتوێژینەوەیی دوو ولات وتووێژ بکات. کۆبوونەوەی سەرۆکانی زانکۆکانی دووولات بە بەشداری سەرۆکانی هەژدە زانکۆی ئێران و٣٥ زانکۆی فەرانسە لە سبەێنێ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە پاریس بەڕێوە دەچێت. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئالووێر کردنی مامۆستا وخوێندکار، ئەنجام دانی گەڵاڵەکانی توێژینەوەیی هاوبەش وبەڕێوەچوونی دەورەو خۆلی هاوبەشی خوێندن لەوان مێحوەرەکانی وتووێژی دوولایەنەی وەزیرانی زانستی ئێران وفەرانسە ڕاگەێندراوە.