حوزه‌یران 19, 2018 10:02 Asia/Tehran
  • زەریف: کاتی وتووێژ سەبارەت بە کڵاڤۆکی ئەتۆمیی ڕژێمی زایۆنی گەیشتووە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تویتەر بە ئاماژە بەوەی کە لانیکەم ٨٠ کڵاڤۆکی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا بوونی هەیە، وتیشی: هیچکام لەو کڵاڤۆکانە لە ئێراندا نین.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەم کڵاڤۆکانە لە دەستی شەڕخوازێکدان کە بە درۆ یەکسەر خەریکە هەرا و هوریایە سەبارەت بەو شتەی کە بە بەرزەفڕییەکانی ئێرانییەکان باسی دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: کاتی ئەوە گەیشتووە کە سەبارەت بە مەترسیی ڕاسینە لە ناوچەکە و جیهان، وتووێژێک دەست پێ بکەین کە ماوەیەکی زۆرە دوا خراوە.

ڕژێمی زایۆنی بە شاردنەوەی راستییەکان و لە سای داکۆکیی ئەمریکا، مل نادات بە ئەندامەتی لە پەیمانی قەدەغەی بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی (NPT) . ئەم ڕژێمە بە بەرهەم هێنان و هەممار کردنی چەکی ئەتۆمی لە فەلەستینی داگیرکراو و بەرهەم هێنانی چەکی شیمیایی، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی کردووە بە هەمماری چەکی کۆکوژ و مەترسییەکی قورس لە سەر جیهان و ناوچەکە دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ