ساڵحی لە دیدار لەگەڵ گوتێرێش: پێشنیارەکانی ئەورووپا بۆ چاوەڕوانییەکانی ئێران لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ، بەس نییە
عەلی ئەکبەر ساڵحی سەروکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ئۆسلۆ لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، دیداری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ساڵحی لەم چاوپێکەوتنەداوێڕای تێکدەرانە زانینی سیاسەتەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بەرامبەر بە بەرجام ئاماژەی کردە کردەوەی لەم چەشنەی ئەم وڵاتە لە خولەکانی ڕابردوو و وێڕای گومان کردن لەسەر ئەوەی بەرجام بپارێزرێ ، پێشنیارەکانی یەکێتیی ئەورووپای بۆ چاوەڕوانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەس نەزانی.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران ئەنجامی بەرنامەی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی لە بوارەکانی ئابووری،بانکی و سەرمایەدانانی زۆر کەمتر لە ئاستی چاوەڕوانی زانی و پێداگری کرد لایەنگرانی بەرجام لەوان نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەورووپی دەبێ بەرامبەر بە سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بوەستن.
گۆتێرێشیش لەم چاوپێکەوتنە دا وێڕای داکۆکی ئاشکرا لە کۆهەنگاو ئاماژەی کردە وتووێژی دوولایەنە و وتیشی: کۆهەنگاوی ناڤوکی بو پاراستنی سەقامی جیهان پێویستە .
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : لە چاوەڕوانی سیاسی و ئابووریی ئێران لە یەکێتیی ئەورووپا تێ دەگەین و وتیشی : لە زووترین دەرفەت جارێکی تر خوازیاری جیدیی بوونی لایەنەکانی بەجێماوە لە بەرجام داین بۆ هاتنە دی چاوەڕوانی و داواکانی ئێران.
ترەمپ هەشتەمی مانگی مەی بە دووپات کردنی تۆمەتە بێ بنەماکان بە دژی ئێران، کشانەوەی واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتی ناڤۆکی لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.
ئەم کارەی ترەمپ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەتوندی ئیدانەکرا .
بەریتانیا ، فەرەنسا، ڕووسیا، چین ، ئاڵمان و یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی بەرجام ، ڕایانگەیاند لەم ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە داکۆکی دەکەن .
هەرلەم پێناوەش ئێران و ئەورووپا حەوتەکانی ڕابردوو وتووێژگەلێکیان بەمەبەستی پاراستنی بەرجام دوای کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە دەست پێ کردووە.