حوزه‌یران 20, 2018 16:24 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران: مەجلیس لە بارەی خەباتی دژی تیرۆریزم و  پارە سپی کردنەوە سەربەخۆیانە بجوڵێتەوەو یاسا دابنێت

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران کە ژیرو پێ گەییشتووە، با بە شێوەی سەربەخۆ لە بابەتگەلێکی وەک خەباتی دژی تیرۆریزم و یان پارە سپی کردنەوە بڕیار بدات و یاسا دیاری بکات.

حەزرەتی ئایەتوڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ، لە دیدار لەگەڵ سەرۆک و نوێنەران و کۆمەڵێک لە کارگێڕانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بەڕێزیاندا، بۆ ڕوونکردنەوەو دیاری کردنی ڕێبازێکی دروست و ڕێک و پێک لەمەڕ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە کۆنوانسیۆن و پەیمانە نێونەتەوەییەکان وتیشیان: ئەم پەیمانگەلە سەرەتا لە ژوورەکانی بیرکردنەوەی زلھێزەکان و لە ئارستەی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانیان تاوتوێ دەکرێن و پاشان بە پەیوەست بوونی دەوڵەت ھاوتەریب و یان ترساوو شوێنکەوتووەکان، تەشکی بە ڕواڵەت نێونەتەوەیی بەخۆیانەوە دەگرن، بە جۆرێک کە ئەگەر بێتو وڵاتێکی سەربەخۆی وەک ئێران، پێملیان نەبێت شاڵاوی بۆ دێنن کە گوایە سەدوپەنجا وڵات قەبووڵیان کردووەو ئێوە چۆن ڕەتی دەکەنەوە؟

حەزرەتی ئایەتوڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  تیشکی خستەسەر ئاشکرا بوونی ڕۆژلەدوای ڕۆژ زیاتری قیزەون بوونی ناخ و سوناسی زۆربێژانی نێونەتەوەیی و وتیشی: بینینی کردەوەی دڕندەکارانەی دابڕینی ھەزاران ساواو منداڵ لە دایکیان لە ئەمریکا، مرۆڤ جاڕس دەکات، کەچی ئەمریکییەکان بەوپەڕی دڕندایەتی و چەپەڵییەوە منداڵان لە دایک و باوکە کۆچەرەکانیان دادەبڕن و جیایان دەکەنەوە.

بەڕێزی گەلەکۆمەی خوێناوی و دڕندەکارانەی چەند وڵاتێکی خاوەنی چەک و چۆڵی پێشکەوتەی بۆ دەرھانینی بەندەرێک لەژێر دەستی جەماوەری بێ دەرەتان و چەوساوەی یەمەن وەک نمونەیەکی بەرچاوی دیکەی ناخی چەپەڵ و قیزەونی زۆربێژان و چەوسێنەرانی جیھانی لێک دایەوەو وتیشی: ئەم دوژمنانەی مرۆڤایەتی لە بەر خۆڕاگری و چۆک دانەدان و بیری دادخوازانەی گەلی ئێران، لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دوژمنایەتی دەکەن، بەڵام دیارە گەلی ئێران بە لوتفی پەروەرگار وێڕای پاراستنی بنج و بناوانی پتەوی نێوخۆیی، بەسەر ئەمریکاو دوژمنەکانی دیکەش دا سەر دەکەون.

حەزرەتی ئایەتوڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەوەشی وەبیر ھێنتایەوە: بە پێی فەرمایشتی قورئان، ھیچ گرێبەست و پەیمانێکی ئەم خوێنمژانە جێگای بڕوا نییەو ئەمەش ڕاستییەکە کە گەلی ئێران ئەمڕۆکە زیاتر لە ھەر کاتێکی تر بۆیان ڕوون بووەتەوەو ھەستیان پێ کردووە.

حەزرەتی ئایەتوڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە شێوەژیانی ڕۆژئاوایی لەگەڵ چەمکی ڕاستەقینەی بنەماڵەو خێزاندا یەک ناگرێتەوەو گرفتی بێ چارەسەریی زۆری بۆ دروست کردوون، وتیشی: لە دانانی یاسا بۆ چارەسەر کردنی کێشەی بنەماڵەکانی ئێران ، نابێ ئاوڕ لە شێوەڕوانینی ڕۆژئاواییەکان بۆ ئافرەت و منداڵ و دایک و باوک بدرێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کۆتایی وتەکانی دا پێی داگرت: دوژمنانی گەلی ئێران بە واتای ڕاستەقینەی وشە، باجخوارو زۆربێژن و ئاشکرایە کە حکومەت و گەل و بەرپرسانی ئێرانیش پێملی ھیچ جۆرە باجخوازی و زۆربێژییەک نابن.

سەرپەیڤ