حوزه‌یران 20, 2018 16:28 Asia/Tehran
  • عەلی ئەکبەر ویلایەتی : ئەوروپاییەکان لە بەرجام بە گوێرەی ئەرکی خۆیان هەنگاو هەڵبگرن

ڕاویژکاری ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی وتی: ئەوروپاییەکان لە پرسی بەرجام دەبێ بە گوێرەی ئەرکەکانیان هەنگاو هەڵبگرن و ئەمریکایش ناچار بکەن کە واز لە ھەنگاوی تێکدەرانە بھێنێت .

"عەلی ئەکبەر ویلایەتی"  ڕاویژکاری ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی بۆ کارو باری نێودەوڵەتی  رۆژی چوار شەممە لە کۆری هەواڵنێران دا بە ئاماژە دان بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە هەشتی مای ٢٠١٨ وتیشی:  ئێران مەرجەکانی خۆی بۆ مانەوەی لە بەرجام دا ڕاگەیاندووە و بە هیچ جۆرێک بە پێچەوانەی مەرجەکانی خۆی، درێژەدانی بەرجام قەبووڵ ناکات.

 ویلایەتی هەروەها بە ئاماژە بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش وتی: ئەمریکا وەک ئامرازێکی سیاسی دەڕوانێتە پرسی مافی مرۆڤ و ئەگەر بە قازانجی حکوومەتەکەیان بێت تیادان و ئەگەر نەبێت دەکشێنەوە.

ڕاویژکاری ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە کارو باری نێودەوڵەتی ئاماژەی کردە پتر لە سێ ساڵ پەلاماری هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر یەمەنیش و وتی: سەرەڕای ئەم پەلامارانە، ئەمرۆکەیش هێزە یەمەنییەکان بە هێزتر لە ڕابردوون و سەعوودی و ئیماراتییەکان دوا بە دوای زەرەرو زیانی گیانی یەکجار زۆر ،ناچار بوون پاشەکشە بکەن.

ویلایەتی هەروەها لە بارەی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش کە ١٢ مای ٢٠١٨ بەڕێوە چوو وتی: ئێران وەکوو هاوپەیمانی عێراق خۆشحالە کە ئەم هەڵبژاردنانە بێ گرفت بەڕێوە چووە و خەڵکی ئەم وڵاتە ئازادی و ئاسایشییان هەڵبژارد و هیوادارین شارەزایانی عێراقی،  دەوڵەتی تازە و پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە باشی پێکبێنن.

 

سەرپەیڤ