حوزه‌یران 20, 2018 17:57 Asia/Tehran
  • موحەممەد جەواد لاریجانی : ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان جێگای تاونکاران نییە

سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤی ھێزی دادەڤانیی ئێران لە بارەی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ئەم ئەنجومەنە بۆ وڵاتانێکی وەک ئەمریکا کە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی ئابڕوبەرانەن لە پرسگەلی مافی مرۆڤ و دڕندەکاریی دژی مرۆڤایەتیی جێگایەکی لەبار نییە.

ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە ئاراستەی پشتیوانی کردن لە ڕژێمی زایونی لە  ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کشایەوە ."مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوە و "نیکی هیلی" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان،بڕیاری "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی  ئەم وڵاتەیان لەمەر کشانەوەی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، راگەیاندو ئەنجومەنەکەیان  کە داگری ٤٧ ئەندامە بە دوژمنایەتی کردن لەگەڵ ڕژێمی زایونی تۆمەتبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، موحەممەد جەواد لاریجانی سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤی ھێزی دادەڤانیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند:کشانەوەی ئەمریکا لە  ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ بۆ تەواوی ئەو وڵاتانەی کە مافی مرۆڤ وەک بایەخێکی ڕەفتاریی بەدوور لە پێوەری دووفاقانە و گەمەی سیاسی و قەواخێک بۆ چالاکیی تیرۆریستی چاو لێ دەکەن، ھەواڵێکی دڵخۆشکەر بێت.

 سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤی ھێزی دادەڤانیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە  بوونی ئەمریکا لە  ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، دابەزینی بایەخ و ئابڕووی ڕێکخراوەکەی بە دواوە بوو ، وتیشی: ھۆکارانی ئەو دڕندەکارییانەی کە لە سووریاو عێراق و یەمەن و بەحرەین و ئەفغانستان خەریکە ڕوو دەدات و ئەوانەی وا لە پێکھاتن و پشتیوانی و مەرەس کێش کردنی تاقمە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و ئەلقاعیدە ڕۆڵیان ھەبووە، ھیچ جێگایەکیان لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا بۆ نییە.

موحەممەد جەواد لاریجانی سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤی ھێزی دادەڤانیی ئێران وتیشی: ئەمریکا دەبێ لەوە تێ بگات کە بانگەشەی سەرکردایەتی کردنی جیھان خەیاڵێکی خاوەو بەس، جیھان پێویستی بە سەرکردەی سەپێندراوو ئیستیکباری نییە، ئەویش سەرکردەیەک کە لە ڕووی دڕندەکاری و تاونەوە ئەو ھەموو ڕەچەشکێنییەی کردووە.

موحەممەد جەواد لاریجانی ھیواداریشی دەربڕی کە: دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بتوانن ئابڕووی دەوڵەتە سەربەخۆکانی جیھان بپارێزن.