حوزه‌یران 21, 2018 00:35 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی ئێران لە حاند چالاکیی تاقمی ترۆریستیی مۆنافقین لە فەرەنسا

جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی گرت لە چالاکیی تاقمی ترۆریستی مۆنافقین لە فەرەنسا.

 "سەید عەبباس عەراقچی" جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوار شەممە لە پێنجەمین خولی وتوویژەکانی سیاسی ئێران و فەرەنسا لە تاران، لە دیداری"گۆردوو مۆنتاین" سکرتێری گشتی وەزارەتی ئەوروپا و کارو باری دەرەوەی فەرەنسا، خوازیاری پێشگرتن بە چالاکیی تاقمی ترۆریستی مۆنافقین بوو لەو وڵاتە دا.

"گۆردوو مۆنتاین" سکرتێری گشتی وەزارەتی ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەرەنسایش لەم کۆبوونەوەیە دا جەختیکرد: فەرەنسا بە وشیاریی تۆکمە و تەواوەوە چاوەدێریی چالاکیی سەرجەم گرووپ گەلێک دەکات  کە پێشینەی چالاکیی ترۆریستیان هەیە .

 لە پێنجەمین خولی وتوویژەکانی سیاسی  ئێران وفەرەنسا کە بە سەرۆکایەتی  "سەید عەبباس عەراقچی" و"گۆردوو مۆنتاین" لە تاران دا بەڕێوە چوو، دوو لایەن لە سەرپاراستنی بەرجام و پێویستی پێبەندبوونی هەموو لایەنەکان بە جێبەجێبوونی تۆکمەی ڕێککەوتنەکەو هەروەها پەرەو بەهێزبوونەوەی پێوەندی دوو لایانە جەختیان کرد.

ئێران و فەرەنسا لەم خولەی وتووێژەکانی سیاسی بە گۆڕینی بیرو ڕا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی ، دوایین ڕەوشی کێشەکان و قەیرانەکانی ئێستایان لێکدایەوە و خێرایی دان بە پرۆسەی چارەسەریی سیاسیی قەیرانەکان لە وان شەڕی یەمەنیان بە پێویست زانیوە.

 خەبات دژی تاقمەکانی تەکفیری-ترۆریستی لە وێنەی بابەتەکانی دیکە بوو کە ئێران و فەرەنسا لە بارەیەوە وتووێژیان کردووە. چوارەمین خولی وتووێژەکانی سیاسیی ئێران و فەرەنسا دیسەمبەری ٢٠١٧ لە پاریس دا بەڕێوە چوو.

 

سەرپەیڤ