ئەمیرحاتەمی: هەوڵی ئەمریکا ، تێک دانی سنوورەکانی جوگرافیایی ناوچەکەیە
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمڕۆ دو گەڵاڵەی زۆر گرینگی جوگرافیایی لەلایەن ئەمریکاییەکانەوە لە ناوچەکە خەریکە جێبەجێ دەکرێت، وتی کە ئامانجی ئەوان تێک دانی سنووری جوگرافیایی ناوچەکەیە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی ڕۆژی پێنج شەممە لە سێزدەهەمین کۆنگرەی جوگرافیای ئێران بە ئامادەبوونی ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە تاران ، وردەکارییەکانی دوو گەڵاڵەی ئەمریکا لە ناوچەی شی کردەوە .
سەرتیپ حاتەمی لەم کۆنگرەیە دا یەکێک لە گەڵاڵەکانی دوژمنانی تێک دانی سنووری جوگرافیایی ڕاگەیاندو وتی : نەزمی " سایکس پیکۆ" نەزمێکە کە سەرچاوەی لە بیری ڕۆژاوایی، دەرفەت خوازی و قازانج میحوەر و ئیستعماریوەرگرتبوو کە بەسەر ناوچەکەدا سەپێندراوە .
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە نەزمێک کە دڵخوازی ئەمریکایە و بۆ ناوچە دیاری کراوە، رەسمولخەتی ناشیاو، دواکەوتوانە ، زۆربێژانە و تاک جەمسەری و خۆ بەزل زانینی ئەمریکاییە ، وتیشی : رەنج و کوێرەوەری گەلانی ناوچەکە بەرهەمی ئەم بیرۆکەیە و لێکدانەوەی هەڵە و خۆویستانەی ئەوانە .
حاتەمی دابەشکردنی جوگرافیای بە یەکێکی دیکە لە گەڵاڵەکانی ئەمریکا لە ناوچە وەسف کرد و بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرتر لە سەد ساڵە، بەرەوڕووی گرفتی دابەشکردنی جوگرافیای پاوانخوازانەدایە ، وتیشی: ئێستا دوژمنان بە نیازن ئەم ڕێگایە درێژە پێ بدەن کە بەڕاست هەڵە بووە و بە ئەنجام ناگات و نابێتە هۆی هێوری و ئاسایش لە ناوچەکەدا.