حوزه‌یران 22, 2018 18:00 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئێران لەوانەیە لە ماوەی حەوتەکانی داھاتوو لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وشداریی دا کە ئێران لەوانەیە لە ماوەی حەوتەکانی داھاتوو لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە.

عەبباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی شاندی ئێرانیی  چاودێری ڕاپەڕاندنی ڕێککەو.تنی ناڤۆکی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی یۆرۆنیوز ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێستاکە تووشی بارێکی ناتەندروست ھاتووەو وەک ئەوەیە لە بەشی تایبەتیی نەخۆشخانەدا بێت و دیارە ئەگەر ڕێککەوتنێک لە گەڵ لایەنە ئەورووپییەکاندا نەکرێت لەوانەیە تارانیش لەم ڕێککەوتنە بکشێتەوە.

عەبباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: من ناتوانم بڵێم کە ئاسۆیەکی ڕووناکمان لە بەر دەم دایە، بەڵام بەھیواین کە ھەگبەی پێشنیارەکەی لایەنەکانی بەرامبەر بۆ ئێران لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە باش بێت و قایلمان بکات بە مانەوەمان لە ڕێککەوتنەکەدا.

عەبباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتووشیەتی: ئێران ھۆگری ڕاگرتنی ڕێککەوتنەکەیە، بەڵام دیارە دەبێ ھاوسەنگیی دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتەکە بپارێزرێت. دو.ای بڕیارەکەی ئەمریکا لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە، ئەم ڕێککەوتنە لارەسەنگ بووە، ھەر بۆیە ئەگەر وڵاتانی ئەورووپی و لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە بە نیازن ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دا ڕاگرن دەبێ ربۆشایی واشێنگتۆن پڕکەنەوەو داسەپێندرانەوەی بایکۆتەکان بە سەر ئێراندا قەرەبوو کەنەوە.

عەبباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بایکۆت کردن یەک ناگرنەوە و قەت ناتوانن لە تەنیشتی یەکدا دانیشن و ھەروەھا جەختیشی کرد: زۆربەی جەماوەری ئێران ئەمڕۆکە ئیدی لە ئەورووپاش دڵنیا نین و ئەورووپا بۆ بەدەستھێنانی متمانەی خەڵک دەبێ ھەوڵێکی زیاتر بدات. ئێرانییەکان دەڵێن کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی یاریی پۆیسی باش و خراپەو بەس، وادیارە ئەورووپا لەم یارییەدا ڕۆڵی پۆلیسی باش دەگێڕێت.