چاوپێکەوتنی وەزیری نەوتی ئێران لەگەڵ وەزیری وزەی عەرەبستان لە ڤیەنا
بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خالد بن عەبدولعەزیز فالح وەزیری وزەی عەرەبستان ڕۆژی هەینی بەرلە دەست بەکار بوونی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێرێ نەوت لە ڤیەنا چاویان بە یەکتر کەوت و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئۆپێک و بازاڕی نەوت وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، دیداری وەزیرانی نەوتی ئێران و وزەی عەرەبستان لە حاڵێکدا ئەنجام بوو کە بە پێی ڕاگەیاندنی پێشوو، ڕووسیا و عەرەبستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێشنیاری پەرەی بەرهەمی نەوت لە سەرەتای مانگی ژووئیەی دوهەزارو هەژدە دەخەنە بەر باس کە بە پێی ئەوەش بەرهەمی ئوپێک و هاوپەیمانانی غەیرە ئوپێک لەم بەرواروە هەتا ئاستی پێنسەد هەزار تا ملوێنێک و پێنسەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا پەرە دەستێنێ .
ئێران، ڤێنزوئێلا، وئێراق نەیاری ئەم پێشنیارەن و تاران ڕایگەیاندووە کە بە داکوکی بەغدا و کاراکاس ئەم پێشنیارە ڤیتۆ دەکات.
سەدو حەفتا و چوارەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی ئۆپێک بە بەشداریی چواردە ئەندامی، ئەمڕۆ هەینی لە بنکەی نووسینگەی ئۆپێک لە ڤیەنا ی ئوتریش دەستی بەکارکرد.