پێداگری سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران لەسەر نادروست بوونی سیاسەتی ئەمریکا
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران پێداگری کرد لە سەر نادروست بوونی سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا و گەڵاڵەی پرسی " پیتاندنی سفر" بە دووپاتکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو وەسف کرد .
عەلی ئەکبەر ساڵحی ، ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی سلۆ فرۆم لە نەرویژ، بە ئاماژەدان بە هەوڵدانی ئەمریکا بۆ وەستانی پیتاندنی یورانیوم لەلایەن ئێرانەوە وتی : لە بنەڕەتەوە دەستپێکی وتووێژەکانی بەرجام بە وەلانانی ئەم سیاسەتە و گۆڕینی هەڵوێستی ئەمریکا، دەستی پێکرابوو .
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران هەروەها کاردانەوەی توندی کۆمەڵگەی جیهانی بەرامبەر بڕیاری نائاوەزمەندانە و بێ بنەمای ئەمریکای بە تەواوی ئاشکرا وەسف کرد و وتیشی : ئەگەر یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی لایەنگری بەرنامەی کۆهەنگاوی ناڤۆکی لەکاتی خۆی دا، نەیارەتی خۆیان بەرامبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا جێبەجێ نەکەن، ناوچە و جیهانی بەرەوڕووی پاشاگەردانی و ئاڵۆزی دەبێتەوە.
ناوبراو هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر پێویستیی وتووێژی ناوچەیی دەورگێڕانی سەرەکی پێداگری کرد و باسی ئامادەیی ئێرانی کرد بۆ تێگەیشتنی بەرامبەر و چارەسەر کردنی قەیرانەکانی ناوچەیی لە ڕێگەی وتووێژەوە.
ساڵحی ڕۆژی دووشەممە لە سەرووی شاندێک بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سلۆ فرۆم، گەیشتە نەرویژ.
دوای کشانەوەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە بەرجام و داواکاری وڵاتانی ئەورووپی بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنامەیە، ئێران دەرفەتێکی بەرتەسکی بە ئەورووپییەکان داوە هەتا دەستەبەرییەک بدەن کە بەرژەوەندیی بەرجامیی ئێران کاتی گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا، دابین بکرێت .