عەراقچی: مانەوەی ئێران لەبەرجام بەستراوەتەوە بە هەوڵی لایەنەکانی دیکەی ئەم ڕێککەوتنامەیە
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وتی : مانەوەی ئێران لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام بەستراوەتەوە بە هەوڵی وڵاتانی ئەورووپایی ، ڕوسیا و چین.
سەید عەباس عەراقچی کە بۆ وتووێژ لەگەڵ سێرگێئی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی مۆسکۆی کردووە، ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا سەبارەت بە لێکدانەوەی کۆهەنگاوی ناڤۆکی وتیشی : ئێران چاوەڕوانی ئەمەیە بزانێ ئایا ئەندامانی دیکەی بەرجام دەتوانن بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرجامدا دەستەبەر بکەن .
عەراقچی لەوڵامی ئەم پرسیارە کە بەجاران چاوەروانی ئێران لە وڵاتانی ئەورووپایی خراوەتە بەرباس، ئایا چاوەڕانی لە ڕوسیاش دەکرێت یان نا؟ وتی : پێوەندی ئێران و ڕووسیا بەدەر لە بەرجامە .
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە هەڵوێستی مۆسکۆ لەسەر پاراستنی بەرجام بەهێزە ، وتی ڕووسیا هەمووکات پێداگری دەکات کە داواکارییەکانی ئێران لە بەرجام دەستەبەر بکرێت و بەرژەوەندییەکانی تاران ڕەچاو بکرێت.
سەید عەباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی باس و وتووێژ لەبارەی دوایی ڕەوشی بەرجام دوای کشانەوەی ئەمریکا لەسەر بانگێشتنی سێرگێئی ریابکۆڤ سەردانی مۆسکۆی کردووە.