حوزه‌یران 23, 2018 19:58 Asia/Tehran
  • جێگری مافەوانی سەرۆک کۆماری ئێران: تاران چاوەڕوانی هەنگاوی بەکردەوەی یەکیەتی ئوروپا لە بەرجامە

لەعیا جونەیدی جێگری مافەوانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ "ئیستف بلوک " وەزیری کاروباری دەرەوەی هوڵەند پیداگری کرد: ئێران چاوەڕوانی هەنگاوی کردەیی یەکیەتی ئوروپا بۆ دابین کردنی بەرژەوەندیە ئابوریەکەی لە چوارچیوەی بەرجامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " لەعیا جونەیدی " ڕۆژی شەممە لەم دیدارەدا پشتیوانی سیاسی ئوروپیەکان دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجامی بە ڕادەی پێویست نەزانی ووتی: ئێران چاوەڕوانی هەنگاوی کردەیی یەکیەتی ئوروپا لەمەڕ دابین کردنی بەرژەوەندیە ئابووریەکەی لەچوارچیوەی بەرجامە. جونەیدی بە راگەیاندنی ئەمەکە مەبەست وئامانجی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بە گشتیی ئاشتی خوازانەیە ودوای بەرجام هەتا ئێستاکە یازدە جار ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جێ بەجێ کرانی وادەو بەلینەکان لە چوارچیوەی بەرجامی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران پشت ڕاست کردوەتەوە ، وتی: هاوکات بوونی  درێژەی بایکۆتەکان وجێ بەجێ کرانی وادەو بەڵینەکان لەچوارچیوەی بەرجام لە لایەن ئێرانەوە غەیرە مومکینە. جێگری حقوقی سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە بەرجام پیداگری کرد: ئەم کاروکردەوەیە ،متمانە بە ئەمریکیەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی خستووەتە ژێر کارتێکەری. ستف بلوک وەزیری کاروباری دەرەوەی هوڵەند یش لەم دیدارەدا بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام لەسەر پاڕاستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران پیداگری کرد. دوای کردەوەی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چوونەدەرلە بەرجام هەشتەمی مای ٢٠١٨ وداخوازی وڵاتانی ئوروپایی بۆ پاڕاستنی ئەم ڕێککەوتنە ، ئێران دەرفەتی کەمی بە ئوروپیەکان داوە هەتا تەزمین ودەستەبەری کردەیی بدەن کە بەرژەوەندی بەرجامی ئێران لەکاتی گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا ، دابین بکرێت.

سەرپەیڤ